٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لەشاندێكی پەرلەمانی یۆنانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ یەك شەممە 21/4/2013 دكتۆر حەسەن محەەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەنوسینگەی خۆی لەتەلاری پەرلەمان پێشوازی لەشاندێكی پەرلەمانی یۆنانی كرد بەسەرۆكایەتی سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمان و ئەندامێتی سێ پارتی سەرەكی و سەرۆكی هەرێمی مەكدۆنیا و نوێنەری باڵیۆزخانەی یۆنان و بەرپرسی نووسینگەی بەرژەوەندیەكانی یۆنان لەهەرێم پێكهاتبوون.

لەدیدارێكدا پرسی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و كاركردنی كۆمپانیاكانی یۆنان لەئاوەدانكردنەوەی گەشەپێدانی هەرێمی كوردستان و كردنەوەی هێڵی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان هەولێر و ئەسینا خرایە بەرباس و گفتوگۆ

شاندی میوان سەرسامی خۆیان بەو پێشكەوتنە بەرچاوانەی هەرێمی كوردستان نیشان دا و هیوادار بوون پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا لەهەموو رووێكەوە پتەو بكرێ

لەبەرامبەردا دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندەكەی كرد و هیوای خواست وڵاتی یۆنان كونسوڵگەری خۆی لەهەرێمی كوردستان بكاتەوە بۆ ئەوەی لەنزیكەوە كار بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا لەبواری سیاسی و ئابوری و رۆشنبیری بكرێ.

هەر لەدیدارەكەدا كارەكانی پەرلەمانی كوردستان و رێژەی بەشداری ئافرەت و رەوشی سیاسی و هەڵبژاردنەكان و كردنەوەی هێڵی راستەوخۆی ئاسمانی نێوان هەولێر و ئەسینا خرایە بەرباس و گفتوگۆ .

هەواڵی پەیوەندیدار