٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لەشاندێكی كەناڵی ئاسمانی trt6 بەشی كوردی كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ یەك شەممە 21/4/2013 دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەنوسینگەی خۆی لەتەلاری پەرلەمان پێشوازی لەشاندێكی رۆژنامەنووس و نوسەر و هەواڵسازانی كەناڵی ئاسمانی trt6تەرەتە شەش بەشی كوردی كرد.

لەدیدارێكدا شاندەكە خۆشحاڵی خۆیان بەدیداری جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان نیشان دا و پێشكەوتن و گەشەپێدانی هەرێمی كوردستان یان بە خاڵێكی وەرچەرخان دانا بەتایبەت كە ئەوان رۆژانە هەواڵ و راپۆرت لەسەر هەرێمی كوردستان بڵاودەكەنەوە بەڵام توانیان بەچاوی خۆیان بیبینن و هەست بە فراوانی كارە خزمەتگوزاریەكان لەهەموو رووێكەوە بكەن.

 لەلایەن خۆشیەوە دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندەكەی كرد و دەستخۆشی ئەرك و كارەكانی لێكردن هیوای خواست بەگیانی پیشەیی رۆژنامەگەری درێژە بەكاری خۆیان بدەن پاشان پوختەیەكی لەبارەی ئەرك و پێكهاتەی پەرلەمانی كوردستان و چۆنیەتی بەرێوەچوونی خستە روو.

دواتر شاندەكە هۆڵی پەرلەمان و بەرێوەبەرایەتی راگەیاندنی پەرلەمانیان بەسەر كردەوە

هەواڵی پەیوەندیدار