عەلی شەلا : بەرپرسانی کورد بەم زووانە دەگەرێنەوە بەغدا

عێراق- KDP.info /ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا نزیک لە نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدهگهیهنێت، هاوپەیمانیی نیشتمانی لە وەڵامی نامەکەی فراکسیۆنە کوردستانییەکاندا جەختی لە هەڵبژاردنی زمانی گفتوگۆو دانوستاندن کردووهتهوه ، عەلی شەلا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەری ئەمری راگەیاند: جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کورد دوو رووی هەیە، روویەکی دەستووری کە هاوپەیمانی نیشتمانی کێشەی نییە لەگەڵ جێبەجێکردنی و روویەکی دیکەش کە دەستووری نییە، ئەمە جگە لەوەی کورد هەندێ داواکاریی هەیە تەنها پەیوەندی بە هاوپەیمانی نیشتمانییەوە نییە، بگرە پەیوەندی بە هەموو عێراقەوە هەیەو دەبێ تەوافوقی هەموو لایەنە سیاسییەکانی لە سەر بێ بۆ جێبەجێکردنی، شەلا باسی لەوەش کرد: هاوپەیمانیی نیشتمانی لە وەڵامەکەیدا جەختی لە مێژووی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد کردووەتەوەو داوای دەستپێکردنی کۆبوونەوەکانی شاندی نێوان هەردوولاى کردووە بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا، ئاماژەشی بهوه کرد : لە کاردانەوەی وەڵامەکەی هاوپەیمانی نیشتمانی پێشبینی دەکرێ نوێنەران و بەرپرسانی کورد بەم زووانە بگەرێنەوە بەغدا.




