سەرۆكی هەرێمی كوردستان ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی (خەبات) پیرۆز ده‌کات

به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌رێزان سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و
تێكرای كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی (خه‌بات) ی خۆشه‌ویست
سڵاوورێز
به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی (خه‌بات) ی ئازیزه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌م و ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌م بۆ شه‌ونخوونی و ماندووبوونی بێوچانتان له پێناو به‌رده‌وامبوون و گه‌شه‌پێدانی كاروانی پیرۆزی رۆژنامه‌نووسی و به‌رز راگرتنی ئه‌و ئامانج و په‌یامه پیرۆزه‌ی كه رۆژنامه‌كه‌تان ( 53 ) ساڵه بۆی تێده‌كۆشێ.
رۆژنامه‌ی (خه‌بات) داكۆكیكارێكی به‌هێز بووه له مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان و رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵگری خه‌می نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكی كوردستان بووه ، به‌ڵكو هه‌ڵگری خه‌می هه‌موو عیراق و دیموكراسییه‌كه‌ی بووه .
له ڕووی پیشه‌ییه‌وه‌ش ئه‌و رۆژنامه‌یه خاوه‌ن ئه‌زمونێكی تایبه‌ت به خۆیه‌وه بووه و توانیویه‌تی به هه‌ق ببێته قوتابخانه‌یه‌ك بۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری رۆژنامه‌نووسان كه ئه‌مرۆ جێی په‌نجه‌یان له بزاڤی رۆژنامه‌نووسیی كوردستانیدا دیاره ، بۆیه یادی ساڵڕۆژه‌كه‌ی ده‌كرێ وه‌ك یادێكی مێژوویی سه‌یر بكرێ.
جارێكی دیكه پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم له پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته مه‌زنه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و هێنانه‌دی ئامانجه به‌رزه‌كان.
هه‌ر شاد و سه‌رفراز بن
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
3/4/2012




