لە %40ی پردێک کە هەرێمی کوردستان بە رۆژئاوای کوردستان دەبه‌ستێتەوە جێبەجێکراوە

فیشخابور- KDP.info /ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك ئاشکرای کرد کە پردێكی كاتیی له‌ناوچه‌ی (فیشخاپور) بنیات دەنرێت و هه‌رێمی كوردستان به رۆژئاوای كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه ، ئه‌مڕۆ یەک شەممە له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك ئەوەی خستۆتە روو ، كه لەسەر ئەرکی پارێزگای دهۆک به‌های 2 ملیۆن دۆلار پرۆژه‌كه جێبەجێدەکرێت و تیمه هونه‌رییه‌كانیان له‌كاره‌كانیان بۆ بنیادنانی به‌رده‌وامن، بۆ ئەم مەبەستەش پارێزگاری دهۆك تەمەر رەمەزان سه‌ردانی پێگه‌ی بنیادنانی پرده‌كه‌ی له‌ناوچه‌ی (فیشخاپور) له‌سه‌ر ڕووباری دیجله كردووه ، كه به‌ته‌واوبوونی خاكی هه‌رێمی كوردستان به خۆرئاوای كوردستانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه،لە بەیاننامەکەدا ئەوەش خرواوەتە روو، كه تا ئێستا 45% ی پرۆژه‌كه ته‌واو بووه و له‌كاتی ته‌واوبوونیدا پردەکە توانای هه‌ڵگرتنی زیاتر له 30 تۆن قورسایی ده‌بێت و فاکتەرێکی باشیش دەبیت بۆ ئەوەی بە ئاسانی گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی هه‌ردوولا پەرەو بکرێت.




