عەلی غێدان: دوا مۆلەت دەداتە خۆپیشاندەرانی حەویجە

حەویجە - KDP.info /فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانیه‌كانی عیراق ئێواره‌ی ئەمرۆ یەک شەممە وه‌ك دوامۆڵه‌تی داوه‌ته خۆپیشانده‌رانی حه‌ویجه، كه تۆمه‌تبارانی هێرشه‌كه‌ی رۆژی هه‌یینی بۆ سه‌رهێزه‌كانی سوپا راده‌ستبكه‌نەوە. فه‌ریق روكن عه‌لی غه‌یدان فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كانی عیراق بە مەدا پرێسی راگەیاند: وتاری هه‌یینی رابردوو له‌حه‌ویجه هاندان بووه بۆ توندوتیژی، كه دواتر نزیكه‌ی 300 كه‌س له‌خاڵێكی پشكنینی نزیك خێوه‌تگه‌ی خۆپیشانده‌ران، په‌لاماری هێزه‌كانی سوپایان داوه‌و به‌هۆیه‌وه دوو سه‌رباز كوژران‌و دووانی دیكه‌ش برینداربوون‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كدا گرتوه. غه‌یدان ئەوەشی خستۆتەروو: کە تائێستا هه‌شت كه‌س له‌تۆمه‌تباران ده‌ستگیركراون و تائێواره‌ی ئه‌مڕۆش مۆڵدراوه‌ته خۆپیشانده‌رانی حه‌ویجه كه ته‌واوی هێرشبه‌ره‌كان راده‌ستبكه‌ن، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا یه‌ك به‌یه‌كی خێوه‌تگه‌كان ده‌پشكنن‌و لایان ده‌به‌ن.




