٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نارەزایی پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی ئێران لەسەر لەبەركردنی جلی ژنانەی كورد بۆتاوانباران لە كوردستان و گێڕانیان بەناو خەڵكدا

سەرچاوە: KDP.info

ئێران – KDP.info/دوای ئەوەی وەك شكاندن و سوكایەتی كردن بەكەسانی تاوانبار لە كوردستانی رۆژهەڵات پۆلیسی ئێرانی پۆشاكی ژنانەی بە تاونبارێك پۆشی و بەنێو شارو شوێنە گشتییەكاندا گێڕای، ناڕەزایی زۆری لێكەوتەوەو شەرمەزاركراو نوێنەرێكیش لە پەرلەمانی ئێران داوای لیپێچینەوە دەكات..

حامید قادر مەرزی نوێنەری خەڵكی قروە لە پەرلەمانی ئێران، ناڕەزایی خەڵكی ناوچەكەی و سەرجەم كوردستانی خستەروو لەبەرامبەر ئەو كردارە چەپەڵەی وەكو خۆی ناوی برد دژ بەتاوانبارێك لە شاری مەریوان كراوە بەوەی جلی ژنانەی كراوەتەبەرو بەشارو سەرجەم شوێنەگشتییەكاندا گێڕدراوە وەكو ئیهانەكردن و سوكایەتی پێكردن بە تاوانبارو لە هەمانكاتیشدا بە جلی كوردی.

لە درێژەی وتەكەیدا لە پەرلەمانی ئێران هەروەك رۆژنامەی هەمشەهری وەكو هەواڵ باسی كردووە، حامید قادر مەرزی گووتوویەتی: خەڵكی كوردستان زۆر بەو رەفتارە ناشایستەیەی پۆلیس و هێزەكانی نیزامی پەستەو بە تووندی ئیدانەی دەكەن و چەند ئەندام پەرلەمانێكیش نامەیەكی نارەزاییان ئیمزاكردووەو ناردوویانە بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دادی ئێرانی.

هەواڵی پەیوەندیدار