قوربانیانی بوومهلهرزهكهی چین 11 ههزاری تێپهراند

KDP.info /زیانی گیانی بوومەلەرزەکەی هەرێمی سیشوانی وڵاتی چین بە پی دوا ئامارەکانی ئەو وڵاتە گەیشتە 11هەزار بریندار و 200کوژرا و بێسەروشوین، سەرچاوەکانی هەواڵ لەچین رایانگەیاند: ئەو بوومەلەرزیە هێزەکەی 6.6پلەی ریختەربووە ، دوینێ شەممە لە ناوچەی لوشانی سەر بە هەرێمی سیشوانی داوە و لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بە بەهێزترین بۆمەلەرزە هەژمار دەکرێت، هەروەها ئەوەش راگەیاندراوە : کە ناوچەکانی چیایی بە هۆی تیکچوون و سەختی رێگاو بانەکانی، تیمەکانی فریاکەوتن نەیانتوانیووە فریای قوربانیان و زیان لێکەوتوان بکەون ، پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانیان بەرزببێتەوە،پێشریش لە ساڵی 2008بوومەلەرزیەک بە توندی 7.9پلەی ریختەر لە ناوچەیەکی نزیک سیشوانی جێنی دا و بەهۆیەوەش پتر لە 70 هەزار کەس بوونە قوربانی .




