٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باڵەكایەتی. بارینی بەفر

سەرچاوە: KDP.info

باڵەکایەتی – تایبەت بە KDP.info/ لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا شەپۆلێكی تری بەفرو باران بارین دەڤەری باڵەكایەتی گرتەوەو بە جۆرێك لە سەنتەری شارۆچكەی چۆمان و شارەدێكانی سمیلان، گەڵاڵە و قەسرێ باران باری و لە شارەدێی حاجی ئۆمەران و گوندو كوێستانەكانی ناوچەكەش بەفر باری.

لەمبارەیەوە سلێمان عەبدوللا بەرێوەبەری كشتوكاڵی چۆمان بە kdp.infoی راگەیاند: لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو جگە لە شارەدێی حاجی ئۆمەران تەواوی دەڤەری باڵەكایەتی بۆ ماوەی چەند جارێك شەپۆلێكی بەخوری دابارینی بارانی گرتۆتەوەو لەو ماوەیەشدا بری 8 ملم باران باریوەو كۆی دابارینی بارانی ئەمساڵی ناوچەكەش گەیشتە 990 ملم.

ئەوەی تایببەتیش بێت بە كەش و هەوای ناوچە كوێستانییەكان و بەشێك لە دێهاتەكان و شارەدێی حاجی ئۆمەران بەفر باری و بەم هۆیەشەوە پلەكانی گەرمای بە ئاستێكی بەر چاو لە ناوچەكە دابەزاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار