٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەربەست مستەفا: 88 سکاڵامان بەدەست گەیشتووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بە KDP.INFO/ سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، رێژەی بەشداربووان لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق 51% بووە و جیاکردنەوەی دەنگەکانیش لە بنکەکان تەواو بووە و چاوەڕوان دەکرێت، تا شەش رۆژی دیکە ئەنجامی سەرەتای رابگەینن.

سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە KDP.INFOراگەیاند: رێژەی بەشداربووانی لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان 51% بووە و ئەمەش ریژەیەکی باشە، چونکە لە زۆربەی وڵاتانی دەور و بەرێژەی بەشداربووان لە ھەڵبژاردنەکان لەم ئاستەدایە.

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد: ھەر دوێنێ لە بنکەکانی دەنگدان جیاکراونەتەوە و ئەمڕۆ رەوانەی بەغدا دەکرێن و چاوەڕوان دەکرێت پێنج تا شەش رۆژی دیکە ئەنجامی سەرەتایی رابگەینن.

سەربەست مستەفا گوتیشی: ھیچ ھەڵبژاردنێک بێ ساختەکاری نابێت و لەم ھەڵبژاردنەش ساختەکاری کراوە و تاوەکو ئێستا 88سکاڵایان بەدەست گەیشتووە و چاوەڕوان دەکرێت سکالاکان زۆر لەمەش زیاتر بێت.دوێنێ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە12پارێزگا بەڕێوەچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار