٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەماوەی 10 رۆژدا پەكەكە دەست بە پاشەكشەی هێزەكانی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا -  KDP.info  /پەرلەمانتارێكی بەدەپە ئاشکرا دەکات:کە  لەماوەی 10 رۆژدا پەكەكە دەست بە پاشەكشەی هێزەكانی دەكات و لەگەل دەزگاكانی ژنان و پیاوانی خاوەن بڕیاری قەندیل كۆبوونەتەوە و ئومێدیان بە پێكەوەکارکردن و  و رزگاریی راستەقینە هەیە و ئامادەن بۆ بنیاتنانی ژیانێكی نوێ و بە چەند پلەیەك پاشەكشە دەكەن. سری سورەیا ئوندەر لە لێكدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی حورییەت :داوای گۆڕینی یاساكانی دژە تیرۆری كرد و رایگەیاندووە: کە  هەموو ئەو كەسانەی بە یاسایی و ئاشكرا داوای مافی دیموكراسییان كردووە بەهۆی ئەو یاسایانەوە بە تیرۆریست پێناسەیان بۆ كراوە و لە زیندانەكاندا بەند كراون و دەبێت ئازاد بكرێن و ئەو پەرلەمنتارەی بەدەپە ئەوەشی خستە روو :کە  پێویستە كۆسپەكانی بەردەم مافی خۆ رێكخستن و ‎كلتوور و ناسنامەكان نەمێنن. سەبارەت بەپێشنیارەكانی ئۆجالان و پاشەكشەكردنی هێزەكانی پەكەكە، سری ئۆندەر بۆ جێبەجێبكردنی ئەم پێشنیازانە یەكانگیرییەكی تەواو و ئیرادەیەكی بەهێز هەیەو هەوڵ دەدرێت ئەم قۆناغە لە كاری تێكدەرانە بەدوور بگیرێت. ئەوەشی ئاشكرا كرد: چەند فەرماندەیەكی پەكەكە داوایان كردووە بەشێك لەهێزەكانیان لە باكووری كوردستان بۆ كاتی پێویست بهێڵنەوە، بەڵام قەرەیلان و ئەنجومەنی كارگێڕی كەجەكە و ئەندامانی دیكە دووپاتیانكردەوە كە تەواوی هێزەكانیان لەو ناوچانە دەكشێنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار