لە كۆنگره‌ی دۆستانی سوریا رێکكەوتن له سه‌ر پێدانی چه‌ك به ئۆپۆزسیۆن شکستی هێنا

ئەستەمبۆل - KDP.info /لە كۆنگره‌ی دۆستانی سوریا کە دوێنێ له توركیا بەرێوە چوو، رێکەوتن له سه‌ر پێدانی چه‌ك به ئۆپۆزسیۆن نەهاتە ئاراوە ، سەرەڕای پێشبینی و چاوه‌ڕوانیه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه پێیان وابوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و وڵاتانی دۆستانی سوریا چه‌ك به ئۆپۆزسیۆن ده‌ده‌ن ، کەچی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دویندا کە لە ئەستەمبۆڵ بەرێوەچوو، دەرنجامی باش لەوباریەوە نەهاتە دی هۆکارەکەش بۆ نیگه‌رانییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا به‌رامبه‌ر به گروپه توندڕه‌وه‌كان گەرێندرایەوە ، بەتایبەت وڵاتانی دۆستی سوریا كه له 11 وڵات پێكهاتبوون له‌سه‌ر پێدانی چه‌ك به ئۆپۆزسیۆن رێك نه‌كه‌وتن و هاوکات نوێنه‌ری ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ چه‌كدار كردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دژایه‌تی خۆی بە ئاشکرا ده‌ربڕی و داوای له ئۆپۆزسیۆنی سوریا كرد له توندڕه‌وه‌كان پاک بکرێنەوە. ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه،: کە له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵدا سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا به ته‌واوه‌تی بێ هیوا بوون به‌رامبه‌ر به‌و وڵاتانەی کە خۆیان ناو ناوە دۆستانی سوریا . ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: کە ولاتانی هاوڕێی سوریا نەگیشتوونەتە رێککەوتن و لە سه‌ر چۆنیه‌تی روخاندنی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به بنبه‌ست گه‌یشتوون ئەوەی لە کۆبوونەوەکەدا دەستکەوت بێت بۆ ئۆپۆزسیۆن سوریا ،تەنها بریارێکی ئەمریکا بووە ،کە تێدا واشنتۆن بڕیاریدا هاوكارییه ناسه‌ربازی و مرۆییه‌كانی بۆ ئۆپۆزسیۆن 2 ئه‌وه‌نده زیاد بكات.




