نوجیفی : داواکاری دابەشکردنی عێراق بۆسەر چەند هەرێمێک تاوتوێدەکرێت

عێراق - KDP.info /ئوسامه نوجێفی لە دیمانه‌یەکی دا لە گەڵ کەناڵی دوبەی چەند پرسێکی تاوتویکردووە و لەوانە پرسی دابه‌شكردنی عێراق بۆ چه‌ند هه‌رێمێك، و به‌رپرسیاری تێكچوونی دۆخی ئه‌منی و داڕمانی پڕۆسه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه له‌عێرقدا، خستە ئەستۆی نوری مالیكی. سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ، له‌به‌رنامه‌ی شەقامی عەرەبی کە شەوی رابردوو تۆمارکراوە و وا بریارە ئەمشەو لە کەناڵەکە پەخشبکرێت ، نوجیفی هێرشێكی توندی كردۆتە سه‌رنوری مالیكی و تۆمه‌تباریشی كردووە، کە له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه تایه‌فیدا کار دەکات و هەروەها هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبار ونه‌ینه‌وای بێبه‌شكردووه له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، نوجەفی لە دیمانەکەیدا کە ماڵپەری دوبەی بڵاوی کردۆتەوە ، ئەوەشی خستۆتە روو : کە نوری مالیكی به‌رپرسیاری تێكچوونی دۆخی ئه‌منی‌و داڕمانی پڕۆسه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه لەعێراق . هاوکات دووپاتی لەوەش کردۆتەوە : کە بیرۆکەی دابه‌شكردنی عێراق، بۆ چه‌ند هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌خرێته بەر‌باس و ئه‌گه‌ر مالیکی له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئێستای به‌رده‌وابێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌رنه‌كات ئەوا پرۆسەی سیاسی لە عێراق لە داهاتوو گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.




