٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم: دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەی نێوان لایەنەكان بەیاننامەیەكی هاوبەش رادەگەێنن

سەرچاوە: KDP.info

ئومێد سەباح گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:  لە دوای دەرچوونی ڕوونكردنەوەكەی دوێنێی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق تایبەت بە ڕاگرتنی سەندنەوەی متمانە لە نووری مالیكی، هێشتا هەڵوێست لەبارەیەوە ڕانەگەندراوە و وەها بڕیارە دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەی نێوان لایەنەكان بەیاننامەیەكی هاوبەش دەر بكەن.

لایەنە بەشداربووەكانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەولێیش،بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و هەریەك لە دكتۆر ئەیادعەلاوی و ئوسامە نوجێیفی لە لیستی عێراقییە و  سەڵاح عوبەیدی و زیا‌و ئەسەدی و ئەمیر كنتاننی لەرەوتی سەدر بەشدارن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار