سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیران و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی كوردستان له به‌غدا كۆده‌بێته‌وه

به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 20/4/2013، ئیئتیلافی هێزه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیران و سه‌رۆكی فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كانی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه،
كۆبوونه‌وه‌كه، نامه‌كه‌ی به‌ڕێز دكتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ئیجابی هه‌ڵسه‌نگاند و هه‌ر له‌به‌ر ڕۆشنایی ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌دا، بڕیاردرا وه‌فدێكی سیاسی باڵا بنێردرێته به‌غدا، بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و حكوومه‌تی فیدڕاڵی، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی دۆسیه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێم و تا میكانیزمێكیش بۆ به‌دیهاتنی هاوبه‌شێتی و سازانی نیشتیمانی و هاوسه‌نگی به‌پێی ده‌ستوور دابنرێت.




