تورکیا .. په‌رله‌مان لەسەر داوای ئەردۆغان کۆمیسیۆنی ئاشتی پێکهێنا

تورکیا - KDP.info / پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی کە فەرمان رەوایی تورکیا دەکات ، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی دوو پارتی ئۆپۆزسیۆن, کۆمیسیۆنی چاودێریی ئاشتیی له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ی پێکهێنا, به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی ستار: پاش داواکاری و سووربوونی عەبدوڵا ئۆجه‌لان و پارتی کرێکارانی کوردستان په‌که‌که بۆ پێکهێنانی کۆمیسیۆنێک له په‌رله‌مانی تورکیا بۆ چاودێریی دانوستانی ئاشتی له‌و وڵاته, له ئه‌نجامدا په‌رله‌مان ئه‌و کۆمیسیۆنه‌ی پێکهێنا. ئەم کۆمیسیۆنه که 17 ئه‌ندامی هه‌یه پشکی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان 10 ئه‌ندام، پارتی گه‌لی کۆماریخواز 4 ئه‌ندام، پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست 2 ئه‌ندام و پارتی ئاشتی و دیموکراسی ئه‌ندامێکه. هاوکات پارتی گه‌لی کۆماریخواز (CHP) و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (MHP) ئاماده نه‌بوون ئه‌ندام بۆ کۆمیسیۆنی چاودێری ئاشتی بناسێنن، شه‌ش کورسی له‌و کۆمیسیۆنه به خالی ماوه‌ته‌وه.




