نامه‌یه‌كی پڕ له ته‌قه‌مه‌نی پێش گەیشتنی بە سەرۆکی ئەڵمانیا لە ناوبردرا

ئه‌ڵمانیا- KDP.info / نامه‌یه‌كی پڕ له ته‌قه‌مه‌نی پێش گەیشتنی بە سەرۆکی ئەڵمانیا له لایەن پۆلیسیەوە لە ناوبردرا ، ئاژانسی رۆیته‌رز بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی پۆلیسی ئا‌ڵمانیا بڵاویکردەوە : له ناو نامه‌كانی نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و ولاته نامه‌یه‌كی گوماناویان دۆزیوه‌ته‌وه و دوای دڵنیابوون له‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی تێدایه نامه‌كه‌یان له‌ناوبردوه، بە پێی زانیارییەکانی پۆلیس نامه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری دوای دۆزینەوەی له‌ناوبراوە و کرداری لەناو بردنەکەش لەلایەن فه‌رمانبه‌رانی نوسینگه‌كه جێبجێکراوە و هیچ زیانێكی نەبووە، هاوکات پۆلیس ئەوەشی خستۆتە روو: کە له كاتی دۆزینه‌وه و دوواتر له‌ناوبردنی ئه‌و نامه‌دا یواكیم گاوك سه‌رۆك كۆماری ئا‌ڵمانیا له نوسینگه‌كه‌یدا نه‌بووه.شایەنی باسە له‌چەند رۆژی رابردوودا له ئه‌مەریكاش نامەیەکی ژەهراوی بۆ سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما ره‌وانه‌كرابوو.




