رواندز. بەهۆی ناتەواوی بژمێر سێ وێستگەی بەنزین داخران

تایبهت به KDP.info/ بەهۆی ناتەواوی لە بژمێرەكانیان و فێڵكردن لە شۆفێران، سێ بەنزینخانە لە سنوری قەزای رواندز داخران و بریاریشە سزای ماددیش بدرێن.
لەم بارەیەوە سیروان سیرینی قائیمقامی قەزای رواندز بە kdp.infoی راگەیاند: دوای هاتنی لێژنەیەكی پشكنینی بەنزینخانەكانی سنوری قەزای رواندز لە هەولێر و ئەنجام دانی پشكنین لە جۆری بەنزین و عەدادەكانیان دەركەوت كە سێ لەو بەنزینحانانە بری بەنزینەی كە شۆفێران داوای دەكەن كەمتر دەدەن، بۆ نمونە گەر شۆفێر داوی (20)لیتر بەنزینی بكردایە ئەوە بری (18) لیتری پێ دەدراو پارەی (20) لیتریشی لێ وەردەگیرا، بۆیە ئێستا وێستگەكان داخراوون و چاوەرێی لێژنەش دەكەین بۆ سزادانیان بە سزای ماددی.




