٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرۆسەی دەنگدان لەشاری ھەولێر کۆتای ھات و رێژەی دەنگدانیش تەنھا15 %بووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ ھندرێن محمد بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بەkdp.infoراگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر پێنج پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان کۆتای پێھات و دەرگای بنکەکان داخران، بەڵام بەداخەوە ژمارەیەکی زۆر کەم لەدەنگدەران بەشداریان لەم ھەڵبژاردنە کرد، کە تەنھا 15%بووە.

ھندرێن مەحمەد ساڵح گوتیشی: لەکۆی 2500دەنگدەر تەنھا400کەس دەنگی داوە کە دەکاتە15%ئەمەش رێژەیەکی زۆر کەمە.

ساڵح رونیشیکردەوە: لە شاری ھەولێر حەوت بنکە کە 13وێستگەی دەنگدانی تێدابوو بۆ ئەو کەسانە کراوەبووە لە ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە ئاوارەی شاری ھەولێر بوونە.

شایانی باسە ئەمڕۆ لە 12پارێزگای عێراق پرۆسەی دەنگدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگان بەڕێوەچوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار