٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.مەحمود عوسمان: لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیاردرا شاندێکی باڵا سەردانی بەغدا بکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ د.مەحمود عوسمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جارێکی دیکە لە گەڵ وەزیر و پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا کۆبووە و تێدا گفتوگۆ لەبارەی نامەی لیستی ھاوپەیمانی نشتیمانی کرا کە وەڵامی نامەکەی ئێمەیان دابووە، کە پێشتر شاندی کوردی ئاراستەی ئەوانی کردبوو .

د.مەحمود عوسمان گوتیشی: نامەکەی لیستی ھاوپەیمانی نشتیمانی ئیجابی بوو، چونکە ئەو داواکارییەی ئێمە ھەمانە ئەوان رازین گفتوگۆی لەبارەوە بکەین.

عوسمان لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆبوونەوەکەدا ھەموو لایەنەکان رایان وابوو، کە ئەم جارە شاندێکی باڵاتر لەشاندی پێشوو سەردانی بەغدا بکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکان.

ناوبراو رونیشیکردوە،جارێ دیار نیە شاندەکە لە کێ پێکدێت،بەڵام لەم چەند رۆژەی داھاتوو ئەم شاندەسەردانی بەغدا دەکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار