بۆسەندنەوەی متمانە لەمالكی كۆبوونەوەى ئەمڕۆى هەولێر تاوتوێی میكانیزمێكی نوێ دەكات

بریارە ئەمرۆلەبارەی لێسەندنەوەی متمانە لە نوری مالكی لەشاری هەولێر كوبونەوەیەك لە نێوان هاوپەیمانی كوردستانی و لیستی عێراقیە و سەدرییەكان سازبكرێت، لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لە لیستی عێراقییە كە ئەیاد عەلاوى سەرۆكایەتیی دەكا پشت راستی هەوالەكەی كردەوە و رایگەیاند: سەركردەكانی پشتیوانیكەر لە سەندنەوەى متمانە لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانى عێراق ئەمڕۆ لە هەولێر میكانیزمی تازە بۆ لێسەندنەوەى متمانە لە مالیكی تاوتوێ دەكەن.
دوێنێش سەركردەكانی لیستی عێراقییە لە مووسڵ كۆ بوونەوەیەكیان سازدا و تێیداباسی هەماهەنگیی هەوڵەكانیان كرد لەگەڵ لایەنەیلی ترى عێراق بۆ پرسی لێسەندنەوەى متمانە لە مالكی و حكومەتەكەی.
جێگای باسە درەنگانی شەوى رابردووش جەلال تاڵەبانى سەۆك كۆمارى عێراق ئیمزاكانى لێسەندنەوەى متمانە بەهۆى تەواو نەبوونى رێژەی یاسایی وەك نووسینگەكەى دەڵێ گەڕاندەوە بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم.
لەوبارەیەشەوە هادی زاڵمی گوتەبێژی بزووتنەوەى ویفاقی نیشتمانى كە بەشێكە لە لیستی عێراقییە رایگەیاند، پاش ئەوەى تاڵەبانى سەركۆمارى عێراق سستی كرد لە پێشكێشكردنى ئیمزاكان بۆ ئەنجوومەنى نوێنەران، بڕیارە ئەمڕۆ سەركردەی لایەنە سیاسییەكان میكانیزمی تازەتر بۆ پرسی لێسەندنەوەی متمانە لەمالكی لە هەولێر تاوتوێ بكەن.
هەروەها گوتیشى، رووكردنە ئەنجوومەنى نوێنەران بۆ جێبەجێكردنى لێسەندنەوەى متمانە یەكێك دەبێ لە بژارەكان.




