چەند پرسێكی یاسایی لەسەر یاسای ژمارە 1 ی ساڵی 2005 یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی عێراق

لەنووسراوێكدا كە ئاراستەی بەرێز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی كردوەو وێنەیەكی بۆ هەر یەك لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و ئەنجوومەنی دادوەری و سەرۆكایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سكرتێری پەرلەمان و فراكسیۆن و لایەنەكانی ناو پەرلەمان و لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و بەرێوەبەرایەتی راگەیاندنی پەرلەمان و سایتی پەرلەمان ئاراستە كراوە.
دكتۆر حەسەن محەمەد سوورەجێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان چەند پرسێكی یاسایی لەسەر یاسای ژمارە 1 ی ساڵی 2005 یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی عێراق خستۆتە روو بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم ئەندامانی پەرلەمان بۆ گفتوگۆكردن و یەكلایی كردنەوەی، هەروەها ئەوە هاتووە كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسا كار پێكراوەكانی هەرێم و رێگا یاساییەكان بۆی هەیە بۆ جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆكی هەرێم كاندید بكاتەوە
لەكۆتاییشدا رێگاكانی یەكلایی كردنەوەی پرسەكەی خستۆتە روو كە بریتین لە: دادگای دەستوری كوردستان كە دانەمەزراوە وە دادگای دەستوری عێراق- لەبەرئەوەی لەدەستوری عێراقیش باس لەهەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ناكات و هیچ پێوەرێكی نییە كەواتە هەر تهفسیرێك یان هەمواركردنەوەیەك پێویستە لەلایەن دەسەڵاتی تەشریعی كە پەرلەمانی كوردستانی عێراق دەربچێت. لەمڕوەشەوە دەكرێت راوێژ لەگەڵ ئەنجوومەنی شورا و یاساناسان و مامۆستایانی زانكۆ بكرێ، وە یان راوێژ لە گەڵ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكرێ رایان وەربگرێ لە رێگای راپرسی.
ئەمەش دەقی نوسراوەكەی دكتۆر حهسهن محهمهد سورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانە:
چەند پرسێكی یاسایی لەسەر یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (2005) یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ــ عێراق.
یەكەم:
لە یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (2005) یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ــ عێراق هاتووە.
مادەی دووەم:هاولاتیانی كوردستان ــ عێراق، بە دەنگدانێكی گشتی و نهێنی و راستەوخۆ، سەرۆك بۆ هەرێم هەڵدەبژێرن...).
مادەی سێیەم:ویلایەتی سەرۆكی هەرێم بۆ چوار ساڵە وە، دەشێ بۆ جاری دووەمیش هەڵبژێردرێتەوە.
مادەی چوارەم: دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەكات وساتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراقدا ئەنجام دەدرێت .
مادەی حەڤدەهەم:سەرۆكی هەرێم لە لایەن پەرلەمانی كوردستان ــ عێراقەوە بە زۆربەی دەنگی ئەندامەكانی هەڵدەبژێردرێت بۆ ولایەتی یەكەم بەدەر لە حوكمی مادەی دووەمی ئەم یاسایە.
پرسەكان:
مادەی حەڤدەهەم وا هاتووە كە حوكمی گواستنەوەی هەیە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە كە لەناو ئەو مادەیە حاڵەتێكی دیاریكراوی تێدا نیە، بەصەریحی كە حوكمی گواستنەوە بداتە ئەو مادەیە، چونكە ئەو مادەیە باس لەویلایەتی یەكەم دەكات، بەڵام روون نیە، مفهوم نیە، واتە بەو صیاغە مەبەستی ویلایەتێكی دیاریكراو نیە. واتە ئەم دەقە ناقصە لەبەرئەوەی عیبارەتەكە تەواو نیە. واتە ئەم مادە ماناكەی روون نیە، ئەمەش ئەوە دەخوازێ تەفسیری بۆ بكرێ بۆ ئەوەی ماناكەی دیاری بكرێت.
(1)ئەگەر تەفسیری صریح بۆ دەقی مادەی حەڤدەهەم بكەین ئەوا حوكمی گواستنەوە وەرناگرێ لەبەر ئەوەی:
حوكمە گواستنەوەكان ئەوانەن كاریان پێ دەكرێ تا ئەوەی دەتوانرێ حوكمە گشتییەكان جێبەجێ بكرێ، واتە دەبێ لە ناو مادە انتقالیەكان نصێكی دیاری كراو هەبێت جێ بە جێ دەكرێ لە ڤروفێكی دیاری كراو كە بوونی هەیە لەو كاتە یاساكە دێتە بواری جێ بە جێ كردن، وە پێویستە بە روونی ئەو رێكارانەی پێویستە بۆ گواستنەوە لە حوكمە انتقالیەكان بۆ حوكمە گشتیەكان باس بكرێت، وە پێویستە لە حوكمە انتقالیەكان ئەو مادانەی تێدا نەبێ كە تناقچ دروست بكات لەگەل حوكمە گشتییەكان و ربگ نەمێنێ لە نێوانیان و ببێتە هۆی نەبوونی استقرار و پبات تشریعی . بە پێ ی ئەم شەرحە.
أ)لە مادەی حەڤدەهەم هیچ دەقێك نی یە ئەو ڤروفە دیاری بكات بۆ چی ئەم مادە انتقالیە جێبەجێ دەكرێ.
ب)لە مادەی حەڤدەهەم هیچ ریكارێكی پێویست بۆ گواستنەوە لە حوكمە انتقالییەكان بۆ حوكمە گشتییەكان بەروونی باس نەكراوە (تعدیل) یان (الغاْ.)
ج)لە مادەی حەڤدەهەم (( ویلایەتی یەكەم)) خالی جیاكەرەوە نی یە بۆ احكامی انتقالی، چونكە حوكمی گشتی هەیە.
د)احكامی انتقالیە زۆر جار بە دەقێكی صریح دێت چۆن حساب دەكرێ مێژووی دەستپێكردنی كەی حساب دەكرێ بۆ كەی. ( لەم خولەی هەڵبژاردن)، (لە ماوەی 8 ساڵدا)،(لە ویلایەتی یەكەمی یەكەم سەرۆكی هەرێم).
ه) ویلایەتی یەكەم كە لە مادەی حەڤدەهەم هاتووە وەك ویلایەتی سەرۆكی داهاتوو واتە ویلایەتی یەكەم سەرۆك كە بە حوكمی ئەم یاسایە هەڵدەبژێرێ نەهاتووە، چونكە:
1. باس لە فترەی حوكمی یەكەم سەرۆك ناكات.
2.ئەو مادە بۆ مدەیەكی محدد نەهاتووە.
واتە مفهوم نی یە، واتە مەبەستی ولایەتی یەكەمی سەرۆكێكی معین یان كاتێكی معین نی یە، رووی لە هەمووانە بێ جیاوازی.
بەپێی ئەو تفسیرە ئەوا ئەو مادەیە هیچ استقراریەت و سەوابتی تەشریعی و هیچ معقولیەتێكی نامێنێ كە لە خوارەوە روونی دەكەینەوە:
خاڵێكی جیاكەرەوەی روون نی یە لە نێوان هەردوو دەق كە بریتین لە مادەی دووەمی یاساكە كە لە حوكمە گشتییەكان هاتووە لەگەل مادەی حەڤدەهەم یاساكە كە لە حوكمە گواستنەوەییەكان هاتووە. كەواتە مادەی حەڤدەهەم كە لە حوكمە گوستنەوەكان هاتووە حوكمی مادەكانی تری هەیە كە لە حوكمە گشتییەكان هاتووە.
كەواتە ئەم مادە بە پێی نص حصریاً وا تفسیر دەكرێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لە رۆژی جێ بە جێ كردنیەوە تا هەموار دەكرێتەوە بۆ هەموو خولەكانی نافژە كەواتە مادەی حەڤدەهەم باس لە هەڵبژاردنی ویلایەتی یەكەمی هەڵبژاردنی هەموو ئەو كەسانە دەكات كە بە پێی ئەم یاسایە خۆیان كاندید دەكەن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم. كەواتە هەموو ئەو كەسانەی خۆیان كاندید دەكەن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم لە لایەن پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەكانی هەڵدەبژێرێت بۆ ویلایەتی یەكەم بەم تفسیرە مادەی حەڤدەهەم الغای مادەی دووەمی یاساكە دەكاتەوە ئەمەش خلافی مبدأی قانونە بۆیە عملیاً مادەی حەڤدەهەم كاری پێ ناكرێ اهمال دەكرێ.
بەم شێوەیە هەنگاوەكانی جێبەجێ كردنی هەڵبژاردنی ساڵی (2009) بەپێی ئەو تفسیرەی مادەی حەڤەهەمی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (2005) یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ــ عێراق، بەشێوەیەكی دروست جێبەجێ نەكراوە:
أ)لە هەڵبژاردنی ساڵی (2009) تەنها هەڵبژاردنی سەرۆك بارزانی لە هەموو حالەتەكاندا دروست یاسایی بووە، چونكە جاری یەكەم لە لایەن پەرلەمان هەلبژیراوە لە جاری دووەم لە لایەن هاولاتیانی كوردستان هەڵبژیراوە.
ب)هەموو ئەوانەی لە هەڵبژاردنی ساڵی (2009) بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم لەگەل سەرۆك بارزانی خۆیان كاندید كردووە هەڵبژاردنەكەیان یاسایی نەبووە، چونكە هەموویان خۆیان بۆ ویلایەتی یەكەم كاندید كردووە رێگایان پێ دراوە لە لایەن هاولاتیانی هەرێمی كوردستان هەڵبژردرێن بەدەر لە حوكمی مادەی حەڤدەهەم.
ج)ئەگەر ئەم پرسە لە ساڵی (2009) هاتبا پێش ئەم یاسایە چۆن تگبق دەكرا ؟
بە پێی مادەی سێیەمی یاساكە دەبوو سەرۆك بارزانی لە لایەن هاولاتیانی كوردستان هەڵبژێردرێت بۆ ویلایەتی دووەم لە هەمان كاتدا ئەوانی لەگەل ئەو خۆیان كاندید كردبوو بە پێی مادەی حەڤدەهەم دەبوو لە لایەن پەرلەمانی كوردستان ــ عێراق بە زۆربەی دەنگی ئەندامەكانی هەڵبژێردرێن بۆ ویلایەتی یەكەم ئەمەش خلافی مبدئی قانونە لە بەر ئەوەی وەچع و نتایج دەگوڕا.
د)مادەی حەڤدەهەم لە یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (2005) یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ــ عێراق بۆ هەموو ئەوانەی لە ساڵی (2009) خۆیان كاندید كرد لەگەل سەرۆك بارزانی بۆ سەرۆكی هەرێم اهمال كراوە بەو هۆكارەی خلافی مبادئی قانونە. ئێستا بۆ دەگەرێنەوە بۆی.
بە هەمان شێوە هەنگاوەكانی هەڵبژاردنی ئەمساڵ بەپێی ئەم تفسیرەی مادەی حەڤدەهەمی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 2005 ی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی عێراق دروست جێبەجێ ناكرێ.
أ) لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ واتە خولی ئایندەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم هیچ كەس بۆی نی یە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندید بكات تاكو لە رێگای دەنگدانی گشتی و نهێنی و راستەوخۆ لە لایەن هاولاتیانی هەرێمی كوردستان هەڵبژێرێت لەبەر ئەوەی هەموو ئەوانە بۆ ویلایەتی یەكەم خۆیان كاندید دەكەن بە پێی مادەی حەڤدەهەمی ئەم یاسایە پێویستە لە لایەن پەرلەمانی كوردستان ــ عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەكانی بۆ ویلایەتی یەكەم هەڵبژێرێت، تەنها سەرۆك بارزانی بۆ یەكەم جار لە لایەن پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەكانی هەڵبژێراوە پێویستە یاساكە بە شێوەی یەكسان بە سەر هەموان دا جێ بە جێ بكرێت.
ب)هەر یەكێك لەوانەی لەگەل بەرێز سەرۆك بارزانی لە خولی پێشوو خۆی كاندید كردبوو، رێگای پێ درا بە پێی مادەی دووەم یاساكە تاكو لە رێگای دەنگدانی گشتی و نهێنی و راستەوخۆ لە لایەن هاولاتیانی كوردستان بۆ ویلایەتی یەكەم هەڵبژێرێت لە كاتێكدا بە پێی مادەی حەڤدەهەمی یاساكە پێویست بوو لە لایەن پەرلەمانی كوردستان ــ عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەكانی بۆ ویلایەتی یەكەم هەڵبژێرێت، ئایا ئەوە ئەوە ناگەینێ كە ئەوانە بەدەر لە حوكمی مادەی حەڤدەهەم رێگایان پێ دراوە خۆیان كاندید بكەن بۆ ویلایەتی یەكەمی سەرۆكی هەرێم كەواتە سەرۆك بارزانیش كە لە خولی پێشوو لە رێگای دەنگدانی گشتی و نهێنی و راستەوخۆ لە لایەن هاولاتیانی كوردستان هەڵبژێردرا بۆ سەرۆكی هەرێم پێویستە ویلایەتی یەكەم بێت ئەگەر ئەوانەی لەگەل سەرۆك بارزانی خۆیان كاندید كرد لە حوكمی مادەی حەڤدەهەم بەدەر بن پێویستە سەرۆك بارزانی بگرێتەوە.
هەروەها حوكمی مادەی هەفدەهەم بەدەر لە مادەی دووەمی ئەم یاسایە بەم نصەی كە هاتووە حوكمی سرینەوەی مادەی دووەم دەكات، چونكە ئەگەر كەسێك خۆی كاندید بكات بۆ سەرۆكی هەرێم بۆ یەك ویلایەت ناكرێت دوو وەچع بۆ یەك حالەت دابنرێت لە مادەی دووەم سەرۆكی هەرێم بۆ ویلایەتی یەكەم لە لایەن هاولاتیانی كوردستان هەڵبژێررێت، وە لە مادەی حەڤدەهەم سەرۆكی هەرێم بۆ هەمان ویلایەت لە لایەن پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەكانی هەڵبژێررێت، چونكە ناڵێ سەرۆكی هەرێم بۆ دوو ویلایەت هەڵدەبژیرێت تا یەكەم جار بە وەچعێك بێت و دووەم جار بە وەچعێك تر بێت.
(2) ئەگەر تفسیری چمنی بۆ مادەی حەڤدەهەم بكرێ، ئەوا مادەی حەڤدەهەم وەك مادەیەكی احكامی انتقالی بەدەر لە مادەی دووەم رێگا دەدات سەرۆكی هەرێم لە لایەن پەرلەمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگی ئەندامەكانی بۆ (ویلایەتی یەكەم) هەڵبژێرێت، واتە بەدەر لە یاساكە رێگا دەدات هەڵبژاردنی سەرۆك ئەنجام بدرێ بە وەچع و ئەنجامی جیاواز، لێرەدا ویلایەتی یەكەم مەبەست ویلایەتی یەكەمی هەڵبژاردن دەبێ بە پێی ئەم تفسیرەش هەموو هەنگاوەكانی هەڵبژاردنی خولەكانی پێشوو گونجاو و دروست دەردەچێت ئەوەی ئەوەمان بۆ پشت راست دەكاتەوە ئەوەیە مشرعینی ئەم یاسایە بەشێك بوون لە ئەوانەی پرۆژەی دەستوریان داناوە لە ماوەی ویلایەتی یەكەمی هەڵبژاردن كە تێیدا مافیان داوە بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووجار لە لایەن هاولاتیانی كوردستان هەڵبژێرێت، مادەی حەڤدەهەم پرۆژە یاساكە وەك مادەیەكی انتقالی جێ بە جێ كراوی دروست حساب كراوە، بۆیە حوكمی لەم شێوە لە پرۆژەی دەستور نەهاتووە.
(3)هەر لەمەر مادەی هەڤدەهەمی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (2005) یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان عێراق كە بەدەرە لە قواعدی قانونی. بەم دلیلەی كە ئەگەر احكامی مادەی انتقالی رێگا نەدات بە بەردەوام بوون بە مل كەچ بوون بە وەچع و ئەنجامی مادە ئەساسییەكان واتە الغایان بكات صراحەتاً و چمناً ئەوا ئەو احكام انتقالیە اهمال دەكرێ.
(4) حوكمی مادەی حەڤدەهەم بەدەرە لە حوكمی مادەی چوارەمی ئەم یاسایە لە كاتێكدا لە مادەكە ئەوە نەهاتووە.
(5) لە رووی مافەوە:
أ) بەرێز سەۆكی هەرێم مافی هەیە دووجار لە لایەن هاولاتیانی هەرێمی كوردستان هەلبژێرێت بە پێی یاساكە.
ب) هاولاتیانی كوردستان ــ عێراق مافیان هەیە بە دەنگدانی گشتی و نهێنی و راستەوخۆ سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێرن.
ئایا چۆن دەبێ بە مادەیەكی استپنائی ئەم مافە لە هاولاتیان وەربگرێتەوە، پێویستە ئەم بڕیارە هاولاتیانی كوردستان خۆیان بیدەن.
(6)قانونی ژمارە (1)ی ساڵی (2005) لە پەرلەمان دەرچووە لە غیابی دەستور پەرلەمان بۆی هەیە چون بە حوكمی مادەیەكی انتقالی ماف لە یەكێك دەستێنتەوە بۆی هەیە مافەكەی پێ بداتەوە كەواتە تعدیل كردنەوەی دروستە.
(7)لە قانونەكە هاتووە كە ویلایەتی سەرۆكی هەرێم بۆ چوار ساڵە و نەهاتووە (غیر قابل للتمدید) یان ئەوە هاتووە ( دەشێ بۆ جاری دووەمیش هەڵبژرێت، نەهاتووە ( نابێ لە دووجار زیاتر هەڵبژرێت).
(8)كەواتە سەرۆك بارزانی بە پێی مادەی سێیەمی یاساكە لە لایەن هاولاتیانی هەرێمی كوردستان ــ عێراق بە دەنگدانی گشتی و نهێنی و راستەوخۆ بۆ ویلایەتی دووەم هەڵدەبژێرێت، وە هەر كەسێكی تریش بە پێی مادەی دووەم لە لایەن هاولاتیانی هەرێمی كوردستان ــ عێراق بە دەنگدانی گشتی و نهێنی و راستەوخۆ بۆ ویلایەتی یەكەم هەڵدەبژێرێت.
(9)ئەگەر ئەم تفسیرە چمنی یە بۆ مادەی حەڤدەهەم قبول نەكرێت ئەوا پوابتی تشریعی لە یاساكە نامێنێ پێویستە یاساكە هەموار بكرێتەوە و مادەی حەڤدەهەم الغا بكرێت دوا بریاریش بۆ پەرلەمانی كوردستان ــ عێراق.
دووەم:
لە پرۆژەی دەستور كە لە پەرلەمانی كوردستان ــ عێراق لە ساڵی (2009) پەسەند كراوە ئەوە هاتووە.
مادەی 61:(سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رێگای دەنگدانی گشتی و نهێنی و راستەوخۆ لە لایەن هاولاتیانی هەرێمی كوردستان هەڵدەبژرێت).
مادەی 64: (دەكرێ بۆ ویلایەتی دووەمیش هەڵبژرێت). (لە رۆژی كار پێ كردنی ئەم دەستورەوە).
پرسەكان:
1) پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان رێگا دەدات سەرۆكی هەرێم بۆ دوو ویلایەت لە لایەن هاولاتیانی هەرێمی كوردستان هەڵبژرێت بۆ هەردوو ویلایەتی سەرۆكی هەرێم هەلبژاردن لە لایەن هاولاتیانی هەرێم دەكات بە ئەساس.
2) وەكو مافیش پرۆژەی دەستور كە لە ماوەی ویلایەتی یەكەمی سەرۆك لە لایەن پەرلەمانی كوردستان پەسەند كراوە مافی دووەم جار هەڵبژاردنەوەی سەرۆكی هەرێم لە لایەن هاولاتیانی كوردستان دەداتەوە بەرێز (مسعود بارزانی).
3) پەرلەمانی كوردستان ــ عێراق لە خۆلی دووەمی هەڵبژاردن وە لایەنە سیاسییەكان هەموویان بە لای كەم رازی بوون لەسەر ئەم پرۆژە دەستورە، با بڵین تا ئەم ماوەیەش یەك ئەندام پەرلەمان و یاساناسێك و لایەنێكی سیاسی كێشەی لەسەر هەڵبژاردنەوەی بەرێز (مسعود بارزانی) نەبووە بۆ جاری دووەم كەس ئەوكات نەی گووت سێ جار نابێ، دیموكراسی نی یە، سستەمی دیكتاتورییە، ...هتد)، چونكە هیچ كام لەوانە نی یە، شرگ ئەوەیە یاسایی بێت و مبادی یاسایی پێ شیڵ نەكرێ.
4) هیچ احكامێكی انتقالی لە شیوەی مادەی (17)ی یاسای ژمارە (1)ی سالی (2005) لە پرۆژەی دەستور نەهاتووە.
5) ئەگەر پرۆژەی دەستور بخرێتە راپرسی سەرۆكی هەرێم مافی خۆ كاندید كردنەوەی ممارسە دەكات.
6) ئەگەر راپرسی پرۆژەی دەستور دوابخرێت لەبەر توافقی لایەنە سیاسییەكان وە تفسیری مادەی حەڤدەهەم بە شێوەی دروست قبول نەدەكرا. پێویستە یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (2005) یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بگونجێنرێت لەگەل پرۆژەی دەستور دا و تعدیل بكرێت و مادەی (17) الغا بكرێت.
سێیەم:
تفسیری قوانین لە رێگای رقابە لەسەر دەستوریەتی قوانین یەكلا دەكرێتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی لە هەرێمی كوردستان دەستورمان نی یە ئەوە ممكن نی یە، بۆ دوو هۆ پێویستە تفسیری مادەی حەڤدەهەم یەكلا بكرێتەوە كە ئەوانەن:
1- بەو دەقەی هاتووە وەك مادەیەكی انتقالی صریح نەهاتووە لەبەر ئەوەی ناقصە.
2-پۆستی سەرۆكی هەرێم نابێ بە بەتاڵی بمێنێتەوە بۆ یەك ساتیش.
رێگاكانی یەكلایی كردنەوەش ئەمانەن:
1. محكمەی دەستوری كوردستان ــ دانەمەزراوە.
2. محكمەی دەستوری عێراق ــ لە دەستوری عێراق باس لە هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم نەكراوە هیچ پێوەرێك نی یە.
3. هەر تفسیرێك یان هەمواركردنەوەیەك پێویستە لەلایەن دەسەڵاتی تەشریعی كە پەرلەمانی كوردستانی ــ عێراق دەربچێت.
4. ئەنجومەنی شورا ــ دەتوانێ بڕیار بدات.
5. راوێژ لەگەل یاساناسان، ماموستایانی زانكۆ بكرێ.
6. راوێژ لەگەل هاولاتیانی هەرێمی كوردستان بكرێ ڕایان وەربگرێ لە رێگای ڕاپرسی.
د. حەسەن محەمەد سورە
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان




