٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی کۆنفراسی بەرەوگوتاری ئیسلامی ھاوسەنگ رۆل وپێگەی ئافرەت لە کوردستان بەڕێوەدەچێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بڕیارە سبەی لەژێر چاودێری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆنفرانسی بەرەوگوتاری ئیسلامی ھاوسەنگ رۆل و پێگەی ئافرەت لە کوردستان لەشاری ھەولێر دەست بەکارەکانی بکات، کە ماوەی دوو رۆژ دەخایه‌نێت.

لەمبارەیەوە مەریوان نەقشبەند بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.info راگەیاند: سبەی کاتژمێر9:30 خولەک ئەم کۆنفرانسە لە ھۆڵی پێشەوا دەست بەکارەکانی ده‌کات و تێدا 14توێژینەوە لەبارەی مافی ئافرەت لە ئیسلامدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و دواتر چەند راسپاردەیەک دەردەچێت و پێشکەشی سەرۆکایەتی ھەرێم و حکوومەت و پەرلەمانی کوردستانی دەکەن.

مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: 600کەس بانگھێشت کراوە بۆ بەشداریکردن لەم کۆنفرانسە لە رێکخراوەکان ژنان و خوشکان و ئەنجوومەنی باڵای خانمان و 300مامۆستای ئاینیش تێدا بەشدار دەبن.

نەقشبەندی ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم کۆنفرانسە بە ھاوکار وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەنجوومەنی خانمان و یەکێتی زانایان و لیژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی کوردستان و کۆڕبەندی ھزری ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار