٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد: بڵاوبوونەوەی ھەواڵی دەستگیرکردنی عیزەت دوری پڕوپاگندەی ھەڵبژاردنەکانە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە کە عیزەت دوری دەستگیرکراوە و دواتر ئەم ھەواڵە رەتکرایەوە، لەبەرامبەردا پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە تەنھا بۆ پڕوپاگه‌ندەی ھەڵبژاردنەکانە، لەبەرئەوەی تا ئێستا دیار نییە ئەم کەسە ماوە یاخود مردووە.

ئەشواق جاف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.imfoراگەیاند: بڵاوبوونەوە ھەواڵی دەستگیرکردنی عیزەت دوری  جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، حکوومەتی عێراق بۆ پڕوپاگندەی ھەڵبژاردنەکان و دەستکەوتی سیاسی بەکاری دێنێت، ماوە ماوە ئەم جۆرە ھەواڵانە بڵاو دەبێتەوەو دواتر رەتدەکرێتەوە.

ئەشواق جاف گوتیشی: بەرای من  عیزەت دوری لە ژیان نەماوە، بەڵام لەبەرئەوەی تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی رانەگەیه‌ندراوە، ھەندێک لایەن  ماوە ماوە وەکو کارت بۆ دەستکەوتی سیاسی بەکاری دێنن.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە، کە عیزەت دوری لە شاری موسڵ دەستگیرکراوە، بەڵام  پاش بڵاوبوونەوەو دەنگۆی ئەو ھەواڵە نوسینگەی سەربازی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئەو ھەواڵانەی رەتکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار