ئۆجەلان : با لەگەڵ فەرمانی من کشانەوە دەست پێ‌بکات

توركیا - KDP.info/عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له نامه‌ی كۆتایدا، ئاشكرای كردووه: کە له لایه‌ن میتی توركیه‌وه، گره‌نتی پێدراوە بۆیه پێویست دەکات به زووترین كات و تا كۆتایی مانگی ئه‌یلول پرۆسه‌ی كشانه‌وه به كۆتا بگه‌یه‌نن. نامق دوروكان نوسه‌ری رۆژنامه‌ی میللیه‌تی توركی لە نووسینێکیدا ئاشکرای کردووە : کە به‌رپرسانی په‌كه‌كه له‌وه‌ڵامی خۆیاندا بۆ سه‌رۆكی بەندکراوی په‌كه‌كه داوایان کردووە کە با كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی گه‌ریلا له وه‌رزی پایز دا ده‌ستپێبكات، له و نامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی كشانه‌وه‌ی ساڵی 1999 زۆر به خێرایی ئه‌نجامدرا زیانێكی زۆری گیانی به‌ر هێزه‌كانیان كه‌وتوه و دوودڵی و نیگه‌رانی چه‌كداره‌كان لە ئارادایە، له نامه‌ی ئه‌م دواییه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان دا، كه له‌ڕێگای به‌ده‌په‌وه گه‌یه‌نرایه قه‌ندیل، ئۆجه‌لان رایگەیاندووە کەدیداری زۆری له‌گه‌ڵ میتی توركیا ئه‌نجامداوه و هه‌موو گرەنتییەکیان داومه‌تێ، بۆیە پێویستە به‌بێ دواكه‌وتن با كشانه‌وه ده‌ستپێبكات، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بكه‌ن و له‌گه‌ڵ فه‌رمانی من با كشانه‌وه‌ده‌ست پێ بكات .




