چین : بومه‌له‌رزه‌یه‌ک گیانیان له‌ده‌ستدانی 56 که‌س و بریندار بوونی زیاتر له 600 که‌سی لێکەوتەوە

KDP.info /له هه‌رێمی سیشوانی باشوری چین بومه‌له‌رزه‌یه‌کی توند روویدا و له ئه‌نجامدا 56 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 600 که‌سی تریش بریندار بوون و ده‌نگۆی زیاتربوونی ژماره‌ی قوربانیان له ئارادایه , به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی فه‌رمی چین بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به هێزی 7 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر و به‌پێی ناوه‌ندی ژیۆفیزیکی ئه‌مریکاش USGS هێزه‌که‌ی 6.6 له قووڵایی 12کم له ناوچه‌ی یانی شارۆچکی لوشانی داوه, سه‌رچاوه‌کان رایانگه‌یاند که به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌وه هه‌ڵوه‌شانی زه‌وی هاتۆته ئاراوه و ژماره‌یه‌کی زۆر خانووی کۆنیش هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کانیش 56 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 600 که‌سیش برینداربوون, پێشتریش له ساڵی 2008دا له هه‌مان ئه‌و هه‌رێمه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به هێزی 7.9 رووی‌دابوو و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 70 هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 18 هه‌زار که‌سیش بێ سه‌روشوێن بوون .




