عێراق: ده‌ستگیرکردنی عیزه‌ت دوری رەتکرایەوە

عێراق - KDP.info/سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له هێزه ئه‌منیه‌کانی موسڵ شه‌وی رابردوو رایگه‌یاند: له هه‌ڵمه‌تێکدا، هێزه ئه‌منییه‌کانی شاری موسڵ، عیزه‌ت دوری سکرتێری گشتی حزبی به‌عسی پێشویان ده‌ستگیر کرد، سه‌رچاوه‌که به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندبوو: شه‌وی رابردوو هێزه‌کانی دژه تیرۆری شاری موسڵ هه‌ڵمه‌تێکیان ده‌ستپێکرد، که به‌هۆیه‌وه عیزه‌ت دوری ده‌ستگیرکرا ،سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد، هه‌ڵمه‌ته‌که به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌کی وردی هه‌واڵگری ئه‌نجامدراوه، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه پاش بڵاوبوونه‌وه‌و ده‌نگۆی ئه‌و هه‌واڵه نوسینگه‌ی سه‌ربازی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تکرده‌وه که له دره‌نگانی دوێنێ له‌راگه‌یاندنه‌کان بڵاوکرانه‌وه‌و تیایدا ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنی عیزه‌ت دوری جێگری سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراق کردبۆ‌وه، شایانی باسه شه‌وی رابردوش که‌ناڵی نیمچه فه‌رمی (العراقیه)، هه‌واڵێکی به‌په‌له‌ی بڵاوکرده‌وه‌و تیایدا ده‌ستگیرکردنی عیزه‌ت دوری ره‌تکرده‌وه، باسی له‌وه‌شکرد که نوسینگه‌ی سه‌ربازیی نوری مالیکی له هه‌ڵمه‌ته‌کانی گه‌ڕان و پشکنین بۆ ده‌ستگیرکردنی ئه‌و تاوانباره هه‌ڵاتووه به‌رده‌وام ده‌بێت .




