ئەندامانی كۆمیتەی لێكۆڵینەوەی چارەسەری دەستینشان كران

ئهنقهر- KDP.info/ دوای ئەوەی حكوومەتی توركیا بۆ لێكۆڵینەوە كردن سەبارەت بە قۆناخی چارەسەری داوای لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە كرد كە كۆمیتەیەكی تایبەتی دابمەزرێنێت، پەرلەمانیش ئەم داواكارییەی قەبووڵ كرد و بە كۆی دەنگی ئاكەپە و بەدەپە دامەزراندنی كۆمیتەی لێكۆڵینەوەی قۆناخی چارەسەری دامەزرا.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاوی كردووەتەوە كە پارتی داد و گەشە پێدان ( ئاكەپە) لە كۆبوونەوەی رۆژی هەینی خۆیدا 10 پەرلەمانتاری خۆی وەكو ئەندامی كۆمیتەی لێكۆڵینەوەی قۆناخی چارەسەری دەستنیشان كردووە.
بەڵام هەر یەك لە جەهەپە و مەهەپە كە بریارە هەر یەك و سێ پەرلەمانتار دەستنیشان بكەن ئاماژەیان بەوە كردووە كە بە هیچ شێوەیەك بەشداری لەم كۆمیتەیەدا ناكەن.
لە بەرامبەریشدا بەدەپە بە هۆی كەمی ژمارەی ئەندامانی خۆی لەم كۆمیتەیەدا رەخنەی لە چۆنیەتی دامەزراندنی گرتووە و داوا دەكات كە بەدەپەیش بە 10 پەرلەمانتارەوە بەشداری لەم كۆمیتەیە بكات.
جێگای ئاماژە پێكردنە كە ئەم كۆمیتەیە لە 17 ئەندام پێك دێت و 10 ئەندام بۆ ئاكەپە، جەهەپە و مەهەپەیش هەر یەك سێ ئەندام و بەدەپەیش یەك ئەندام.




