سەمرا ئوزاڵ: تۆرگۆت ئوزاڵ نەمردووە بەڵكو كوژراوە

ئەستەنبووڵ- KDP.info/هاوسەری سەرۆك كۆماری پێشووی توركیا سەمرا ئوزاڵ لە ئیفادەكانی خۆیدا لە بەردەم دادوەری لێكۆڵنەوەی دۆسیەكەی تۆرگۆت ئوزاڵدا ئاماژەی بەوە كردووە كە هاوسەرەكەی نەمردووە بەڵكو كوژراوە.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەری توركیا بڵاوی كردووە كە هاوسەری تۆرگۆت ئوزاڵ، سەمرا ئوزاڵ رۆژی پێنج شەممە جارێكی دیكە لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی دوسیەكەی سەرۆككۆماری پێشووی توركیا تۆرگۆت ئوزاڵدا ئامادە بووە و ئیفادەی خۆی داوە.
سەمرا ئوزاڵ لە ئیفادەكانی خۆیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە 15 ساڵ لەمەوبەر یا خۆ 5 ساڵ دوای مردنی ئوزاڵ، كەسێكی نەناسراو نامەیەكی بردووەتە ماڵیان لە ئەستەنبووڵ و لە نێو ئەو نامەیەدا نووسراوە: تۆرگۆت ئوزاڵ نەمردووە بەڵكو كوژراوە و ناوی بكۆژەكەیشی حەسەن عەلیئۆغڵۆیە و ناوبراو خەڵكی توركیایە بەڵام ئێستا لە ئازەربایجان دادەنیشێت.
ئەمە یەكەمینجارە كە سەمرا ئوزاڵ ئەو نامەیە ئاراستەی دادوەر كردووە و بەمجۆرە دوسیەكەی تۆرگۆت ئوزاڵیش كۆتایی پێهات و ئەویش بوو بە شەهیدی كریاری بكەر نادیار.




