٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موحسین قزڵقایا: ئیتر كەس ناتوانێت گەلی كورد چەكدار بكات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌نقه‌ره‌- KDP.inf/ نووسەری ناوداری كورد موحسین قزڵقایا ئاماژەی بەوە كردووە كە پەیامەكەی ئوجەلان كە لە رۆژی 21ی ئاداری ئەمساڵدا پێشكەشی رای گشتی كرا سەرەتای دەستپێكردنی راپەرینی سیاسی كورد و سەردەمی كۆتایی هێنان بە راپەرینی چەكداری كورد بوو.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاوی كردووەتەوە كە موحسین قزڵقایا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی قۆناخی چارەسەری پرسی كوردی كردووە گوتی: ئەو پەیامەی ئوجەلان كە لە 21ی ئاداری ئەمساڵدا پێشكەش كرا زۆر گرنگ و مێژووییە چوونكە بوو بە هۆكاری دەستپێكردنی راپەرینی سیاسی گەلی كورد و كۆتایی هێنان بە راپەرینی چەكداری گەلی كورد.

ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە لە رۆژهەڵاتی توركیا خەڵك دەپرسێت ئەرێ توركیا چی بە كورد داوە كە كورد چەك دابنێت؟ لە رۆژئاوای توركیاش دەپرسن كە چییان پێمان داوە كە لەگەڵیاندا پێك بێن؟

ئەم دوو پرسە دوو پرسی سەرەكین كە رای گشتی توركیا دەیانپرسێت و وەڵامی من بۆ ئەم پرسانە ئەوەیە كە كۆماری توركیا شتێكی زۆر گرنگ و بە نرخی داوەتە گەلی كورد، كۆماری توركیا بۆ یەكەمنیجار لە 21ی ئاداری ئەمساڵدا بە رەسمی دانی بە هەبوونی ناسنامەی كوردیدا نا و ئەمەیش دەستكەوتێكی یەكجار گەورەیە بۆ كورد و لە پارچەیەك زەوی بەنرخترە و ئەمە هۆكارێكی زۆر گرنگە بۆ سەرەتای راپەرینی سیاسی گەلی كورد و ئێتر هیچ كەس و لایەنێك بە هیچ شێوەیەك ناتوانێت چەك بداتە دەستی گەلی كورد، چونكە رێگای سیاسەت بۆ گەلی كورد كراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار