٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

21 خوێندەكاری زانكۆی دیجلە چوونە چیا

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/دوای رووداوەكانی زانكۆی دیجلە 21 خوێندەكاری ئەم زانكۆیە وازیان لە زانكۆ هێنا و بە مەبەستی بەشداری كردن لە نێو رەفەكانی پەكەكەدا روویان لە چیاكانی كوردستان كرد.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر رایگەیاندووە كە دوای شەڕ و ئاڵۆزییەكانی زانكۆی دیجلە، 21 خوێندەكاری ئەم زانكۆیە بە مەبەستی پرۆتستۆ كردنی ئەم رووداوانە وازیان لە زانكۆ هێناوە و بە مەبەستی بەشداری كردن لە رەفەكانی پەكەكە روویان لە چیاكانی كوردستان كردووە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە ئارمانج لە رووداوەكانی زانكۆی دیجلە ناردنی خوێندكارانی زانكۆ بۆ نێو رەفەكانی پەكەكە بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار