گۆكخان چەتینسایا: پێویستە زانكۆكانی توركیایش بەشداری لە قۆناغی چارەسەری بكەن

توركیا- KDP.info/ سەرۆكی دەستی خوێندی باڵای توركیا گۆكخان چەتینسایا لە زانكۆی شاری ئانتالیای توركیا باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردی كرد و گوتی: پێویستە زانكۆكانی توركیایش بەو پەڕی هێزی خۆیانەوە بەشداری قۆناغی چارەسەری بكەن.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی توركی بڵاو كردەوە كە سەرۆكی دەستەی خوێندی باڵای توركیا گۆكخان چەتینسایا ئاماژەی بەوە كردووە كە زانكۆكانی توركیا دەتوانن بە ڵێكۆڵینەوە جیاجیاكانی خۆیان پاڵپشتییەكی بەهێز بن بۆ قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و دیموكراتیزە كردنی توركیا.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە توركیا لە قۆناغێكی زۆر هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و بارودخۆی هەر هەمووی پێكهاتەكانی توركیا لە رووی ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتییەوە باشە، بەڵام لە بواری پێكهاتنی پێكهاتەكانی توركیادا تۆزێك كێشە هەیە.
چەتنیسایا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە زانكۆكانی توركیا بە ڵێكۆڵینەوەكانی خۆیان دەتوانن زەمینە بۆ لەیەكتر نزیك كردنەوەی پێكهاتەكانی توركیا رۆلێكی گرنگ بگێڕن بۆیە پێویستە زانكۆكانی توركیاش بەشداری لەم قۆناغە بكەن.




