٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

قەیرانی سوریا دەبێتە خراپترین قەیرانی مرۆیی كە لەدوای جەنگی ساردەوە كەوتبێەوە

سەرچاوە: KDP.info

لەندەن- KDP-info / راپەڕینی خەڵكی سووری بۆ گۆڕینی رژێمەكەیان بەهۆی دەستێوەردانی دەرەكی و نەخاسمە زلهێزانی دنیا، نەیتوانی دەرئەنجامەكانی بەدەست بێنی و لەوەش بەولا سوریا بووە ئەو جوگرافیایەی كە زلهێانی دنیا كۆك نەبن لەسەر بەلاداخستنی كێشەكانی تا كار بەوەگەیشت ببێتە مەیدانی جەنگێكی درێژخایەنی پڕ لە قوربانی...كێرفی كارەساتە مرۆییەكانی لە هەڵكشاندانێكی دەگمەندایەو بەرپرسانی رێكخراوە مرۆییەكان هۆشداری كارەساتی مرۆیی ئیجگار ترسناك دەدەن...

لەچاوپێكەوتنێكی دا لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بەرپرسی كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان ئەنتۆنیۆ گوتێرس هۆشداری كەوتنەوەی كارەساتی گەورەی مرۆیی دا لە ئاوارەبوونی خەڵكی سووری،و رایگەیاند كەكارەساتێكی گەورەی مرۆیی بەڕێوەیە و تا كۆتایی ئەمسالأ گەر چارەسەرێك نەدۆزرێتەوە نیوەی خەڵكی سوریا ئاوارە دەبن..

ئەو بەرپرسە رایدەگەیەنێت دەڵێت تا ئێستا یەك بست چییە لە چارەسەری سیاسی بەدەست نەهاتووە.

ئەنتۆنیۆ گوتێرس كە پێشتر كاری لە بواری بەهانەوەچوونی مرۆیی لە عیراق و ئەفغانستانیش كردووە لە بەراوردكردنیاندا پێیوایە ئەوەی سوریا زۆر لە هی عیراق و ئەفغانستان مەترسیدارترە و جەنگی سوریا دڕندانەترین كارەساتی خستۆتەوەو خراپترین كارەساتە لە دوای جەنگی ساردەوە روویدابێ..6.8 ملیۆن سووری پێویستیان بە یارمەتی و بەهاناوەچوونە ئەو ژمارەیەش هەڵدەكشێ بۆ 10 ملیۆن،یونسێف پێیوایە نیوەی ئەوانەی پێویستیان بە یارمەتییە منداڵن..

ئەنتۆنیۆ پێداگری دەكات و دەڵێت من هیچ كارەساتێكیتری ئاوام بە بیرنایەت لە شوباتەوە هەررۆژەی8000 كەس لە سنوورەكانەوە ئاوارە ببن و پێشبینیش دەكرێت تا كۆتایی ساڵ ژمارەی ئاوارەكان بگاتە سێ ملیۆن و نیو.

هەر لەو چاوپێكەوتنەدا ئەو بەرپرسە باڵایەی نەتەوەیەكگرتووەكان پێشبینییەكیتری سیاسی دەكات و پێیوایە گەر چارەسەر بۆ دۆخی سووریا نەدۆزرێتەوە ئەوا سنوور ەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگۆڕێن و هەموو ئەو رێككەوتنانەی دوای رووخانی عوسمانییەكان هاتوونەتە ئاراوە هەڵدەوەشێنەوە بێجگە لە ئیسرائیل.

هەواڵی پەیوەندیدار