كه‌سایه‌تییه‌كی كورد بوو بە به سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا

ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا كه‌سایه‌تییه‌كی كوردی به سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه له شاری ئه‌سته‌نبولی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا عه‌بدولباست سه‌یدای به سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژارد.
جێگای باسە عه‌بدولباست سه‌یدا كه‌سایه‌تییه‌كی كورده و له‌شاری عامودای رۆژئاوای كوردستان له‌دایكبووه‌ولەبواری فەلسەفە بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌یه و پێشتریش له‌نێو ئه‌نجومه‌ندا به‌رپرسی نووسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بووه.
ئەمەوهه‌ڵبژاردنی عه‌بدولباست سه‌یدا وەك به سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا، دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی بورهان غه‌لیون دێت كه بۆ ماوه‌ی دوو خول سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشیتمانی سوریا بوو.
عەبدولباست سەیدا، ڕێكخستنەوەی نێوماڵ و چاكسازی لە نێو ئەنجوومەنی نیشتیمانیی سووریا و دامەزراندنەوەی پەیكەرەكەی بە كارە لەپێشینەكانی وەسف دەكات. هاوكات دەڵێت پێویستە لە قۆناخی داهاتوودا لەگەڵ هەموو پێكهاتەكاندا بگەن بە دیتێكی هاوبەش لەبارەی سووریاوە و هێنانی هێزە بەرهەڵستكارەكانی دیكە بۆ نێو ئەنجوومەنەكە بە پێویست دەزانێت.
لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی "بی بی سی" عەرەبییە، سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی سووریا، عەبدولباست سەیدا، جەخت دەكاتەوە "دیالۆگ لەگەڵ لەگەڵ ڕژێمی سووریادا، دوای ئەو تاوانانەی ڕۆژانە بەرانبەر بە گەلی سووریا ئەنجامی داون ناكرێت و دانوستانمان لەبارەی چۆنیەتی و كاتی ڕۆیشتنەكەی دەبێت."
سەیدا ڕوونیشی كردەوە كە ئەنجوومەنەكە لەسەر هەموو ئاستەكانیدا هەۆڵەكانی بەگەڕ دەخات بەڵكو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رلِازی بكات و هەڵوێستیان یەك بخات بۆ بەرگرتن لە توندوتیژی لە سووریادا.
عەبدولباست سەیدا، تاكە كاندیدی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی سووریا بوو لەو كۆبوونەوەیەی 33 ئەندامەكەی ئەنجوومەنەكە بەڕێوەیان برد.




