له بارهی سهندنهوهی متمانه له مالیكی ئهمڕۆ هاوپهیمانی كوردستان و عێراقیه و سهدرییهكان له شاری ههولێركۆدهبنهوه

له درێژهی زنجیره كۆبوونهوه و گفتوگۆكانیان له بارهی سهندنهوهی متمانه له نوری مالیكی سهرۆك وهزیرانی عێراق بڕیاره ئهمڕۆ هاوپهیمانی كوردستان و عێراقیه و سهدرییهكان بۆ جارێكی دیكه له شاری ههولێر كۆببنهوه.
ئهم كۆبوونهوهیه لهكاتێكدایه ئێوارهی دوێنێ سهرۆكایهتی كۆماری عێراق بهیاننامهیهكی بڵاویكردهوه،کە وێنەیەکی گەیشتووەتە (رووداو) رادەگەیێنێت "ئەو کۆمیتەیەی کە سەرۆک کۆماری عێراق رایسپارد بۆ وردبینیى ،ئیمزاى 160 پەرلەمانتارى عێراقیە و هاوپەیمانیى کوردستان و کوتلەى ئەحرار و ژمارەیەک پەرلەمانتارى سەربەخۆى وەرگرت، دواتریش لیستێکى چەند پەرلەمنتارێکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانیشی خرایەسەر، پاشان 11پەرلەمانتار کە پێشتر ئیمزایان کردبوو، بە نوسینگەى سەرۆک کۆماریان راگەیاند کە پاشەکشێ دەکەن بە ئیمزاکانیان دوو پەرلەمانتارى دیکەش ئیمزاکردنەکەیان هەڵپەسارد" .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکردووە "لەبەر رۆشنایى ئەوە و بەهۆى تەواونەبونى نیسابەوە نامەکەى فەخامەتى سەرۆک کۆمار سەربارى ئەوەى کە دەقەکەى ئامادەیە، بەرز ناکرێتەوە بۆ ئەنجوومەنى نوێنەرانى بەڕێز و لاى بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەمێنێتەوە" .
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە "سەرۆک تاڵەبانی سەرەتاى ئەم مانگە بە نیازى گەشتێکى چارەسەر بوو ، بەڵام دواى خست تا ئەو کاتەى کە وردبینیى و لێکۆلینەوە تەواو دەبێت لە مەسەلەى ئیمزاکان و نیساب ،دواى یەکلایى بونەوەى ئەو مەسەلەیە گەشتەکەى لە هەفتەى ئایندەدا دەکات" .




