٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەرکووک: تەقینەوەی بۆمبێک لە حوسینییەک ١٥ کەسی کردە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک  - KDP.info /  بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانەوە لە حەویجە خۆپیشاندەرێك كوژرا و دوو كەسی دیكەش بریندار  بوون لەكەركووكیش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە لە حوسەینییەكی شیعەكاندا كەسێك كوژرا‌و 12 كەسی دیكەش برینداربوون،خۆپیشاندانی ئەمڕۆی عەرەبەكان لە حەویجە لەژێر ناوی هەینی(پاشەكێ ناكەین، گەیشتینە لوتكە) لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گەمارۆ دراو بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانەوە لە حەویجە خۆپیشاندەرێك كوژرا و دوو كەسی دیكەش بریندار  بوون، هاوكات نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتی بەڕێوەچونی نوێژی هەینی بۆمبێك لەناو حوسەینییەی خەزعەل تەمیمی لە شەقامی ئەتلەس لەشاری كەركووك تەقیەوە، بەهۆی تەقینەوەكەوە كەسێك كوژراوە‌و 12 كەسی دیكەش برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار