پاکستان: په‌روێز موشه‌ڕه‌ف دەستگیرکرا

پاکستان - KDP.info / سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ په‌روێز موشه‌ڕه‌ف سەرۆکی پێشوی پاکستان لە لایەن هێزه‌کانی پولیسەوە ده‌ست به‌سه‌ر کرا، ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی موشه‌ڕه‌ف له‌دوای بڕیاری رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی دادگای ئیسلام ئاباد دیت. کاتێک موشه‌ڕه‌ف له‌پێش دادگا داوای درێژه‌کردنه‌وه‌ی ئازادییه‌که‌ی به که‌فاڵه‌ت کرده‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن دادگاوه قبول نه‌کراوە و دوای ئەمەش په‌رویز موشه‌ره‌ف له دادگا هەڵات و دەست بەجێ له دادگا بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی بۆ دەرچوو. ئەمڕۆش له ماڵی ژه‌نەڕاڵی خانه‌نشین کراو له نزیک ئیسلام ئاباد، پایته‌ختی پاکستان دەست بەسەرکرا ، دادگای گشتى هۆکارى بڕیاری دەستبەسەر کردنی په‌رویز موشه‌ره‌ف سه‌رۆک کۆماری پێشووی پاکستانی بۆ ده‌رچوونی فه‌رمانێکی ده‌رکردنی گروپێک له‌دادوه‌ران له‌ساڵی 2007 دابوو ، ئەو فەرمانەش لەلایەن دادگاوە بە پێچه‌وانه‌ی یاسا و خیانه‌ت به ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی وڵات لە قەڵم دراوە .




