هێنری: باشترین بژاردە بۆ رادەستی چەکەکانی پەکەکە، ئەمەریکایە

ئەستەمبوڵ - KDP.info / بەرپرسێکی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا تایبەت بە کاروباری تورکیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەراست دەڵێت : ئه‌مه‌ریکا باشترین و گونجاوترین متمانه‌پێکراو دەزانێت که په‌که‌که له پرۆسەی چه‌کداماڵیندا چه‌که‌کانی راده‌ستی بکات. پڕۆفیسۆر هێنری بارکێی شرۆڤەکاری سیاسی له دیمانەیەکی له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی میللییه‌ت رایگه‌یاند: ئاماژه‌کان ئه‌و ده‌رده‌خه‌ن که پارتی کرێکارانی کوردستان و حکوومه‌تی تورکیا له پڕۆسه‌ی ئاشتیدا جدین و به دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕدا دەگەڕێن. مه‌سه‌له‌ی چه‌کدانانی په‌که‌که مه‌سه‌له‌یه‌کی کۆتاییه و ئێستە قسه‌کردن لەمبارەوە پێموایە زووه. هێنری بارکێی ئەوەشی خستە روو: که ئه‌و پارته ئاماده نابێت چه‌که‌کانی راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له عێراق و هاوکات تەسلیم بە حکوومه‌تی تورکیا بکات و لێرەدا رۆلی ئەمەریکا پێوست دەبێت و واشی دەبینم کە ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه باشترین بژارده بێت.




