خالس : لە نێو نوێژی هەیەنی 18کەس بوونە قوربانی

خالس - KDP.info / ئەمڕۆ هەژدە كه‌س لە دەرنجامی تەقینەوەی چەند گوڵە هاوەنێک بوونه قوربانی کە لە کاتی نوێژی هەینی بۆ سه‌ر یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شارۆچكه‌ی خالسی سه‌ر به‌پارێزگای دیاله هەڵدرابوو، سەرچاوەیەکی پۆلیسی پارێزگای دیاله، بە ماڵپەری تۆڕی عێراقیونی راگەیاند: ئەمڕۆ له كاتی ته‌واوبوونی نوێژی هه‌ینی سێ گوله هاوه‌ن له مزگه‌وتی گوندی ئه‌بو ته‌مری سه‌ر به قه‌زای خاڵس كه‌وته خوارەوە و لە ئاکامدا 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 5 كه‌سیش به‌سه‌ختی برینداربوون. سەرچاوەکە ئەوەشی خستەروو ئەم کردەوە تیرۆریستییە لە کاتێکدایە کە هەزاران پۆلیس لەو ناوچەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە ئامادەبوون، بەڵام نەیانتوانیوە رێگە لەم کارە بگرن و هەروەها نەتواننراوە ئەنجامدەرانێش لە جیاتی راپەراندنی ئەم کارەیان دەستگیربکرێن .




