لە کوبانی13 هه‌زار قوتابی به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌ی زمانی کوردیان کرد

کوردستانی رۆژئاوا- کوبانی - KDP.info / پاش دەیان ساڵ لە دابڕاندن و قەدەغەکردنی خوێندنی زمانی دایک زمانی کوردی، له شاری کوبانی رۆژئاوای کوردستان 13هه‌زار قوتابی کچ و کوڕ له 18 قوتابخانەی فه‌رمی به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌ی زمانی کوردیان کرد وله سه‌ره‌تای ساڵی رابردووه‌وەش له 18 قوتابخانی فه‌رمی تاقیکردنه‌وه‌ی زمانی کوردی ئه‌نجام دراوه. وانه‌کانی کوردی له 18 قوتابخانەی کوبانێ و 5 گوندی ده‌وروه‌به‌ری به‌ڕێوه‌چووە و، لە دوای بەرێوەبردنی ئیدارەی شارەکە لەلایەن کوردەوە ، ئەمە یه‌که‌مین جاره تاقیکردنه‌وه‌ی زمانی کوردی له سه‌رجه‌م قوتابخانەکانی کوبانێ به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ لەمەودوا قوتابیانی کورد دوای بێبەشبوونیان بۆ دەیان ساڵ دەتوانن بە زمانی خۆیان وانەکانی کوردی بۆ فێربوون بخوێنن .




