تورکیا... توندوتیژی لە نێوان قوتابیانی زانكۆ زیاد دەكات

توركیا – KDP- info/ بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ توندوتیژی لە نێو قوتابیانی زانکۆ لە تورکیا لە زیاد بوونە، بەرپرسانی ئەم ولاتە هۆکارەکەی بۆ هەڵوێستی توندی هەدنێک گروپ و لایەن دەگێڕنەوە، کە پەیوەستە بە قۆناغی کرانەوە و چارەسەری کێشەی کورد و دیموکراسی لە تورکیا.
لەمبارەوە ماڵپەڕی ئیلاف بڵاویكردۆتەوە، موحەمەد گولەری وەزیری ناوخۆی توركیا بەرۆژنامەنووسانی راگەیاندووە: توندوتیژی لە نێوان قوتابیان زیادی کردووە و ئەمەش لە گەڵ دەستپێكردنی پرۆسەی ئاشتی لە گەڵ كورد سەریهەڵداوە، ئەمەش هۆكارەكەی بۆ هەڵسەنگاندنی هەندێ گروپ دەگەڕێتەوە لەمەڕ مەسەلەی چارەسەری دۆزی كورد.
لە درێژەی قسەكانیدا وەزیری ناوخۆی توركیا ئامارێكی لەسەر رووداوەكان خستەروو و گوتی: 109 نێشە لە 35شار روویانداوە,261 كەس لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كراوە و 13شییان زیندانی ئاسایی كراون و 27 كەسیش بە شێوەی جیاجیا بریندار بوونە.
هەروەها گووتیشی ژمارەی ئەو كەسانەی توندوتیژی بەکاردەهێنن هەر 3000 كەسە، بەداخەوە هەدنێک لایەن و گروپ هەن لە هەوڵی زیادكردنی ئەو ژمارەیەدان.




