عه‌لاوی وڵاتانی دراوسێی عێراق له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێك ئاگاداردەكاتەوە
__2012_06_10_h11m22s41__BS.jpg)
سه‌رۆكی لیستی عێراقیه وڵاتانی دراوسێی عێراقی له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێك ئاگاداركرده‌وه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكی وه‌زیران نوری مالكی ده‌درێت و هۆشداری دا له‌وه‌ی كۆسپ ته‌گه‌ره دروست دروستبكه‌ن.
دوێنێ شەمە له موسڵ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ساڵح موتله‌گ و ئوسامه نوجه‌یفی, ئه‌یاد عه‌لاوی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا و وڵڕتانه‌ی ده‌ره‌وه له هه‌وڵه‌كانی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه بێلایه‌ن وه‌ستاون, چۆن وڵاتانی دراوسێی عێراق ده‌ست له كاروباری ناخۆی عێراق وه‌رده‌ده‌ن؟
ئاماژه‌یدا: هه‌موو ده‌ستوه‌ردانێك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و ئیدانه ده‌كه‌ین.




