٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبدوڵڵا گوڵ: پێویستیمان بە برایەتی و یەكیەتی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا -   KDP.info/ رۆژی پێنج شەممە سەرۆككۆماری توركیا عەبدوڵلا گول دوای 29 ساڵ بۆ یەكەمینجار سەردانی شاری مووشی كرد و لەگەڵ جەماوەری شارەكەدا كۆبوویەوە.

بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی دۆغان خەبەر ئاژانسی توركی، سەرۆككۆماری توركیا لە سەرەتای سەردانەكەی خۆیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكە كۆبووەتەوە و لەو كۆبوونەوانەدا باسی قۆناGی چارەسەری پرسی كورد و ئاشتەوایی و چۆنیەتی هەڵسوكەوتی  هێزە ئەمنییەكان و بەرپرسە ئیداری و سیاسییەكانی لە بەرامبەر قۆناغەكە كردووە.

سەرۆك كۆماری توركیا دواتر لە گەڵ رێكخراوە مەدەنی و جەماوەرییەكانی ناوچەكەیش كۆبووەتەوە و لەم كۆبوونەوانەیشدا سەرەڕای ئەوەی كە باسی قۆناغی چارەسەری كردووە، هاوكات داوای لە رێكخراوە مەدەنییەكانی ناوچەكە كردووە كە بەو پەڕی هێز و توانای خۆیانەوە پشتگیری لەم قۆناغە بكەن و هەوڵ بۆ رەخساندنی دەرفەتی لەیەك تێگەیشتن و لەیەكتر نزیك بوونەوە بدەن.

سەرۆك كۆماری توركیا لە درێژەی سەردانەكەی خۆیدا لە گەڵ خەڵك و دانیشتوانی ناوچەكەیشدا كۆبووەتەوە و داوای لە خەڵكی ناوچەكە كردووە كە پاڵپشتی قۆناغی چارەسەری بكەن، چونكە توركیا بەرەو داهاتوویەكی پرشنگدار هەنگاو دەنێت و ئەگەر هەر هەمووی پێكهاتەكانی توركیا وەكو یەك یەكسان نەبن و ئەوا توركیا ناتوانێت بگاتە ئارمانجی خۆی.

گوڵ لە درێژەی گوتەكانیدا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە ئارمانج لە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و ئاشتەوایی دامەزراندنی توركیایەكی نوێ و سەردەمیانەیە كە تێیادا هەر كەس بە شێوەیەكی یەكسان خاوەن ماف و ئازادی بێت.

گول گوتوویەتی: من وەكو سەرۆك كۆماری توركیا داوا لە ئێوە دەكەم كە پشتگیری لە قۆناغی چارەسەری بكەن، چونكە ئەم قۆناغە نەتەنیا بۆ چارەسەركردنی پرسی كوردە، بەڵكو بۆ دامەزراندنی توركیایەكی نوێ و سەردەمیانەیە و داهاتووەكی باش چاوەڕوانی توركیا دەكات و دەمانەوێت هەر هەموو پێكهاتەكانی توركیا بە شێوەیەكی یەكسان و بەبێ كەموكۆڕی پێشوازی لە داهاتووی وڵاتی خۆیان بكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار