٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پارێزگاری ئەدرنە: ناكرێت لە هەر شوێنێك ئاڵای توركیا وێنەی ئاتاتورك هەبێت

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا -  KDP.info/ دوای هەڵگرتنی ناوی كۆرت كراوە كۆماری توركیا ( TC) لە سەر باڵاخانە رەسمییەكانی شاری ئەدرنە لایەن پارێزگاری ئەو شارەوە ناكۆكییەكی یەكجار توند كەوتە نێوان پارتی دەسەڵاتداری ئاكەپە و پارتی بەرهەڵەستكاری جەهەپەوە.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی سەباحی توركی رایگەیاند كە رۆژی پێنج شەممە پارێزگاری شاری ئەدرنە حەسەن دۆرەر لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی پارێزگادا ئاماژەی بەوە داوە كە هەڵواسینی ئاڵای توركیا و وێنەی ئاتاتورك لە زۆربەی هەرە زۆری شوێنە رەسمی و گشتییەكانی توركیا میراتێكی عەقڵیەتی میلیتاریستی رابردووی توركیا بوو، ئێمە ئەمڕۆ لە سەرەتای قۆناغێكی نوێ و دیموكراتیك داین، بۆ ئەوەی  ئەم قۆناغە سەركەوێت و توركیا بكرێتە توركیایەكی دیموكراتیك و هەر هەمووی پێكهاتەكانی خۆی لە باوەش بگرێت پێویستە گۆڕانكاری جدی بكەین.

ناوبراو لە بەشێكی دیكەی گوتەكانی خۆیدا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە یەكەمین هەنگاو بۆ سەركەوتنی قۆناغی ئاشتەوایی و دیموكراتیزاسیۆنی توركیا گۆڕینی عەقڵیەتی میلیتاریستی و پاشماوەكانیەتی و پێویستە توركیا لەمجۆرە عەقڵیەتە و پاشماوەكانی بە گشتی رزگاری ببێت.

پارێزگاری ئەدرنە سەبارەت بە هەڵوێستی جەهەپەیش ئاماژەی بەوە كردووە كە جەهەپە بۆ خۆی بەرهەمی عەقڵێكی میلیتاریستییە، هەر بۆیە پێویستە جەهەپەیش خۆی بگۆڕێت، بە پێچەوانەوە كۆمەڵگە ناچاری دەكات كە خۆی بگۆڕێت و گۆڕانێكی بەمجۆرەیش بە مانای هەڵوەشاندنەوەی جەهەپەیە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار