دوای حەفت ساڵ حەرفی Wئازاد كرا

تورکیا - KDP.info / لە نەورۆزی ساڵی 2006دا رۆژنامەیەك بە ناوی رۆژنامەی قۆزەی دغۆئانادۆلۆ لە شاری ئەردەهان سەبارەت بە نەورۆز و پەیامی نەورۆزی بەدەپە لە لاپەڕەی یەكەمی خۆیدا بابەتێكی بڵاو كردبوویەوە و لەم بابەتەدا نەورۆز بە حەرفی Wنووسرابوو، بەڵام داواكاری كۆماری سكاڵای لە سەر رۆژنامەكە تۆمار كرد و ئەو ژمارەیەی رۆژنامەی ناوبراو دەستبەسەر و قەدەغە كرا.
لەم بارەیەوە ئاژانسی دیهای توركی رایگەیاندووە كە دوای 7 ساڵ لە قەدەغە كردنی حەرفی Wی رۆژی پێنج شەممە دادگای باڵای كۆماری بڕیاری داوە كە ئەم حەرفە و حەرفەكانی دیكە كە تا ئێستە بە پێی یاساكانی توركیا قەدەغە بوونە و وەكو حەرفی مەترسیدار لە قەڵەم دراون، هیچ جۆرە مەترسییەكیان بۆ سەر یەكپارچەیی توركیا نییە، هەر بۆیە بەكارهێنانیان سەربەستە.
دوای ئەم بڕیارەی دادگای كۆماری دۆزگەر و داواكاری كۆماری لە شاری ئەردەهان ئەو ژمارەی رۆژنامەی قۆزەی دغۆئانادۆڵۆ كە دەستیان بە سەردا گرتبوو ئازاد كرد و بۆ خۆیان بڵاویان كردەوە و خەڵكیش پێشوازییەكی گەرمی لەم بڕیار و هەڵوێستەی دۆزگەر و داواكاری كۆماری كرد.
جێگای ئاماژە پێكردنە كە ساڵانێك بوو كە حەرفەكانی وەكو W,Xبە هۆی ئەوەیەوە كە لە نێ, ئەلف و بێ توركیدا نین قەدەغە كرابوون، بەڵام بە بڕیاری رۆژی پێنج شەممەی دادگای باڵای كۆماری ئەو قەدەغەیە هەڵوەشێندراوەتەوە.




