نوجێفی: مانه‌وه‌ی مالیكی، عێراق به‌ره‌و ڕووخان ده‌بات

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، مانه‌وه‌ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌پۆسته‌كه‌یدا، وڵات به‌ئاراسته‌ی ڕووخان‌و په‌رته‌وازه‌كردنی پێكهاته‌كانی‌و دووبه‌ره‌كی ده‌بات.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خباریه بڵاویكرده‌وه، ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شاری موسڵ ڕایگه‌یاندووه، وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له‌نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بووه‌ته پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی بۆ عێراق.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر كار‌و ڕێوشوێنه‌كانیان، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له‌مالكی، وتیشی:"عێراق چیتر ناتوانێت ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی نوێ ببێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی لیستی عێراقییه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگیان به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له‌مالكی داوه".
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌شاری موسڵ ده‌ستیپێكرد، بۆ تاووتوێكردنی دوایین پێشهاته‌كان‌و پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له‌نوری مالكی




