شاندێكى كوردانى ئێزدی له ڕووسیا سه‌ردانی مه‌زارى نه‌مرانیان كرد

بارزان - KDP.info/ سه‌ردانى چین و توێژه‌كان بۆ سه‌ر مه‌زارى نه‌مران له بارزان به‌رده‌وامى هه‌یه و ئه‌مڕۆش شاندێكى كوردانى ئێزدى له ڕووسیا به سه‌رۆكایه‌تى ڕه‌شید فێرۆ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كه‌وجاتكا له ڕووسیا و شاندێكى یاوه‌رى كه له ڕێگه‌ى بنكه‌ى لالشه‌وه سه‌ردانى هه‌رێمیان كوردستانیان كردووه، شانده‌كه سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان كرد و له لایه‌ن نوێنه‌رى سه‌رۆك بارزانى خه‌ڵات بارزانى پێشوازى كران. دواى دانانى تاجه‌گوڵًینه و نواندنى رێز و وه‌فا، ره‌شید فێرۆ و حه‌مۆ ما‌لا ده‌ولێ وتاریان پێشكه‌ش كرد .




