كۆڕێك بۆ ناساندنى جینۆسایدكردنى گه‌لى كورد به‌رێوه‌چوو

ئەمەریکا- تایبەت بە KDP.info/ به مه‌به‌ستى به نێوده‌وڵه‌تى ناساندنى جینۆسایدكردنى گه‌لى كورد، له واشنتۆنى پایته‌ختى بریتانیا كۆڕێك بۆ ژماره‌یه‌ك له دادوه‌ران و كه‌سایه‌تیانى ئه‌كادیمى و رۆشنبیرى و سیاسى و به ئاماده‌بوونى ره‌وه‌ندى كوردى به‌ڕێوه‌چوو.
لەم سیمینارەدا بەشداربووان باسی ئەو تاوان و کارەساتانەیان کرد کە دژی گەلی کورد رویانداوە، لە نێو ئەم تاوانە ترسناکانە چەکی کیمیاوی بەکارهێنراوە و ئەنفال و راگواستن و دەربەرکردن و وێرانکردنی گوندەکانو شارەکانی کوردستان پیادە کراوە. ئەمانەش واتای جینۆساید دەگەیەنن و پێویستە لەئاستی نێودەوڵەتی ئەم تاوانانە بە جینۆساید بناسرێن و پەرلەمان و حکوومەتەکانی دونیا ئەم تاوانە دژی گەلی کوردستان بە جینۆساید بناسن.




