رەنگە بومەلەرزەیەکی بە‌هێز، عێراق و چەند ناوچەیەکی دیکە بگرێتەوە

ئێران- KDP.info / ئاژانسی کەشناسی ئه‌مەریكا، هۆشداری ده‌دات کە بومەلەرزەیەکی بە‌هێز لەماوەی (25تـــا 30ی نیسانی 2013 )، روودەدات و ناوچەی رۆژهەڵاتی ئاسیا دەگرێتەوە و هێزەکەشی دەگاتە زیاتر لە 9 پله‌ی رێخته‌ر ، وەک راپۆرتی ئاژانسه‌كه‌ی ئەمەریکا ئاماژەی پێداوە، بومەلەرزەکە خوارووی عێراق، كوه‌یت، به‌حره‌ین و چەند وڵاتێکی تری ناوچەکە به گوڕی پێنج پله به پێوه‌ری رێخته‌ر دەگەرێتەوە و چاوەڕوانی داڕمانی شەقام و پرد و کەوتنە خوارەوەی تاوه‌ره‌كانی كاره‌با و په‌یوه‌ندییه‌كانی لێدەکرێت. هاوكات پێشبینی ده‌كرێت ژاپۆنیش رووبه‌ڕووی زنجیره‌یه‌ك بومەلەرزە ببێته‌وه، کە نازانرێت هێزەکەی چەندە دەبێت. بومه‌له‌رزه‌ی ئەم دواییەی ئێران وێرای زیانی ماڵی ، گیان لە دەستدان و برینداربوونی سه‌دان كه‌سی لێکەوەتەوە .




