گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ند ملیاری نووسینگه‌كه‌ی مالیكی ئاشكرا بوو
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نووری مالیكی ده‌كات كه ملیاره‌ها دیناره.
په‌رله‌مانتاری سه‌ربه ڕه‌وتی سه‌در مەها دوری ئاشكرای كردووه كه نووسینگەكه‌ی مالیكی پارەیەكی زۆریان، كه به چه‌ندین ملیار دینار ده‌خه‌مڵێنرێت، بەناوی ناردنە دەرەوەو دەرماڵەی مەترسی خەرج كردووە، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچكام له‌و پارانه بۆ مه‌به‌سته‌كانیان خه‌رج كرابن. به‌ڵكو به‌سه‌ر كه‌سه نزیكه‌كانی مالیكی و كارمه‌ند و پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانیدا ته‌خشان و په‌خشان كراوه.
دوری هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه لێژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه تایبه‌ته ده‌كات.
جێگه‌ی باسه پێشتریش سه‌رۆكی لێژنه‌ی نه‌زاهه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی نووسینگه‌كه‌ی مالیكی ئاشكرا كردبوو، به‌ڵام ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ڕێگرییان له ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كاندا كرد.




